شارپرێس:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عێراقدا ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ كورتهێنانی بودجه كه‌مده‌كرێته‌وه".
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق به ڕۆژنامه‌ی سه‌باح-ی نیمچه فه‌رمی عێراقی وتووه، "بودجه‌ی 2021ـی عێراق بڕگه‌ی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران و پڕۆژه‌ی نوێی تیادا نییه، بودجه‌كه زیاتر پشتیبه‌ستووه به جێبه‌جێكردنی وه‌ره‌قه‌ی سپی كه حكومه‌تی عێراق پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كردووه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت "حكومه‌ت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له‌بودجه‌ی عێراق دروستده‌بێت، په‌نا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بات".
باس له‌وه‌شده‌كات، حكومه‌ت له‌به‌رنامه‌یدایه له‌ڕێگه‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتوه‌وه گرنگی بە وەرگرتنی باج و بڕینی راستەوخۆ ئاڵوگۆڕی دراو بدات.
مەحاسن حەمدوون، ئەندامی لیژنەی دارایی به‌هه‌مانشێوه به ڕۆژنامه‌ی سه‌باح-ی وتووه، حکومەت و وەزارەتی دارایی عێراق هیچ پلانێكیان نییه بۆ تێپەڕاندنی قه‌یرانی دارایی.