راوێژکاری دارایی و ئابووریی كازمی واده‌ی ره‌وانه‌كردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 بۆ په‌رله‌مان ئاشكراكرد

عیراق

24/11/2020‌ 1021 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجەی 2021 دەگاتە پەرلەمان.
 
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا د. مەزهەر محەممەد راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند: سەرەتای مانگی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجەی 2021 دەگاتە پەرلەمان، پێیوایە پرۆژە یاساکە هەمان پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2020 دەبێت، کە پێشتر حکومەتی عێراق لە پەرلەمان کشاندیەوە.
 
باسی له‌وه‌شكردووه‌: لە پرۆژەیاسای بودجەی 2021 داوای وەرگرتنی بڕێک قەرز کراوە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی بڕی قەرز یاخود کورتهێنانەکە دیارینەکراوە.
 
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌ نوسینێ:دا بڵاویكرده‌وه‌: "دواکەوتنی پرۆژە یاساکە بۆ مانگی 12 و پێویستی لیژنەی دارایی بە نزیکەی (یەک) مانگ وا دەکات پرۆژەکە نەبێتە یاسا لەسەرەتای ساڵی 2021 بۆیە موچەی مانگی یەک گرفتی بۆ دروست دەبێت".