شارپرێس:
كۆمپانیای دانه‌غاز-ی ئیماراتی ئاشكرایكرد، توانیویانه بگه‌نه ئاستێكی پێوانه‌یی له به‌رهه‌مهێنانی غاز له هه‌رێمی كوردستان.
كۆمپانیاكه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، ژماره‌ی پێوانه‌یی بۆ به‌رهه‌مهێنانی غاز له وێستگه‌ی كۆرمور له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته 418 ملیۆن پێ چوارجای ڕۆژانه.
پاتریك ئالمان وارد، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه ڕایگه‌یاند، "ئێمه دڵخۆشین به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی كۆمپانیای بێرل بترۆلیۆم له كێڵگه‌ی كۆرمور، ئامانجی ئێمه به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌یه له‌و كێڵگه‌یه".
چاوه‌ڕێده‌كرێت به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌و كێڵگه‌یه ساڵانه 175 بۆ 200 ملیۆن دۆلار داهات بۆ كۆمپانیای داناغاز كۆبكاته‌وه.