فەرەیدون عەبدولقادر: پارتى لەبەردەم ئیمتیحانێکى مێژووییدایە

ڤیدێۆ

25/11/2020‌ 7688 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرەیدون عەبدولقادر سیاسەتمەدارو ئەندامی پێشووى مەکتەبى سیاسى یەکێتی پارتى لەبەردەم ئیمتیحانێکى مێژووییدایە، ئەو ئەرکانەى لەسەر شانییەتى تەواوی نەکات و قوربانى بۆ میللەتەکەى نەدات بەرە بەرە ئەپوکێتەوەو زەرەری گەورە ئەکات.

فەرەیدون عەبدولقادر لەچاوپێکەوتندا لەگەڵ "شارپرێس" باس لە چەندین بابەتى سیاسى هەرێم و دۆخى ئیستای هەرێم دەکات و دەڵێت" دڵم بە هیچ کام لەو حزبانەى ئێستا خۆش نییە، بەڵکو دڵم بەوە خۆشە حزبەکان بگەنە ئەم قەناعەتەى کە بەرنامەکانیان و عەقڵیەتى و جۆرى کارکردنیان بگۆڕن".

ئەو سیاسەتمەدارە ئاماژەى بەوەش دەکات، تا سەرکردایەتى حزبەکان هەست بەوە بکەن کە پێویستیان بە پارەیە ئەوا بەرنامەکان لە بەرنامەى نیشتیمان و گەلەوە دەگۆڕێت بۆ پارە پەیداکردن کە چۆن حزبەکانیان بژێنن.

هەروەها ناوبراو باس لەوەش دەکات، لەسەرەتاوە حزبەکان هەڵەیەکیان کردوە وا تێگەیشتوون کە ئەم سامانە هی ئەوانە،بەڵام سامانى ئەم وڵاتە هی میللەتە هی حزبەکان نییە.

فەرەیدون عەبدولقادر جەخت لەوە دەکاتەوە هەر حزبێک دەست بۆ پارەى ئەم میللەتە بەرێت هەڵەیەکى گەورە دەکات،دەشڵێت" ئەم هەڵەیە لەلایەن حزبەکانەوە وایکردوە کە ناکۆکی و ململانێیەکان لەسەر داهات و سامان درێژە بکشێت".

بەشى یەکەم چاوپێکەوتن لەگەڵ فەرەیدون عەبدولقادر:

بەشى دووەمى چاوپێکەوتن لەگەڵ فەرەیدون عەبدولقادر:

س.هـ

بەپەلە