بارین کۆبانێ: لەبەرانبەر هێرشەکانی سەر عەین عیسا بێدەنگ نابین

کوردستان

04/12/2020‌ 1233 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بارین کۆبانێ فەرماندە لەناو ریزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) ناڕەزایی لەبەرانبەر هێرشەکانی سەر عەین عیسا ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت "لەبەرانبەر هێرشەکان بێدەنگ نابین".

باری  کۆبانێ فەرماندە لەناو ریزەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) به‌ فورات نیوزی وتووه‌: "هێرش لەبەرانبەر عەین عیسا هەیە، لە دەڤەرەکە بە هەزاران کەس دەژین. زیانی مادی بەر ناوچەکە دەکەوێت، خەڵکی مەدەنی دەکوژرێن و بریندار دەبن. لەگەڵ ئەوەشدا وابەستەی خاک و زێدی خۆیانن و دەڵێت؟ 'تا کۆتایی دەمێننەوە و بەرخۆدان دەکەن'."

باسی له‌وه‌شكرد: "هیچ کاتێک دەست لە زێدی خۆیان هەڵناگرن و گەل لە هەڵوێست و بێدەنگی رووسیا و رژێم نارازیە. لەم هێرشەی دواییدا گەل بە شێوەیەکی جددی، نارەزایی لەبەرانبەر هێرش و هەڵویستەکان پیشاندا و رایەنگەیاند، ئەوان تا کۆتایی لە زێدی خۆیان دەمێننەوە و خاکی خۆیان دەپارێزن".

ماوەیەکی زۆرە هێرش ده‌كرێته‌ هەرێمەکانی سەر بە عەین عیسای رۆژئاوای کوردستان و خەڵکی مەدەنی دەکرێنە ئامانج، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکیادا خەڵکی مەدەنی شەهید و بریندار دەبن.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لەگەڵ ئەوەی رێککەوتن لەنێوان رووسیا و تورکیا کراوە، بەڵام دەوڵەتی تورک 2 کیلۆمەتر لە عەین عیسا نزیک بووەتەوە و بارەگای سەربازی و ئامێری تەرمالی جێگیر کردووە.

بارین کۆبانێ وتیشی: "ئێمە لەبەرانبەر هێرشەکان بێدەنگ نابین، هەرچیەک ببێت، لە بەرانبەر هێرشەکان ئامادە دەبین. هێرش ناکەینە سەر هیچ کەسێک، سوپای داگیرکەری تورک هێرش دەکات. بێدەنگی ناتۆش لەبەرانبەر هێرشەکان نیشانی رێککەوتنێکە، ئێمە شەڕڤانی ئەم گەلەین. ئەگەر وڵامی هێرشەکان نەدەینەوە، مێژوو لێمان نابورێت، یەک گولە لەم خاکە بکەوێت، وڵام دەدەینەوە، سەرمان دانانەوێنین. ئێمە قەرزاری گەلی خۆمانین". 

رونیشیكرده‌وه‌: "لە سەر هەر بستێکی ئەم خاکە، خوێنی شەهیدێک هەیە. ئێمە لەسەر ئەم خاکە لەدایک و گەورەبووین، شەرەف، بەها و میراسێک بۆ ئێمە جێهێڵراوە. ئێمە تا کۆتایی خاوەنداری لەم میراسە دەکەین. باجماندا، پێویست بکات باجی زیاتر دەدەین، گەلی ژێردەستە و هەژار لە کوێ بێت، ئێمە لەوێ دەبین".

بەپەلە