ئەگەرەکانى لێدانى گورزى سەربازى لە ئێران بەهێز تر دەبێت

لە میدیاکانەوە

04/12/2020‌ 3217 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردەوە کە دەرکەوتووە ئەو فرۆکە B52ی ئەمەریکا کە هەفتەیەک لەمەوبەر هاتە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست، لە بنکەی زەفرەی وڵاتی ئیمارات نیشتوەتەوە و بارە تەقەمەنییەکەی داگرتووە بەشێوەیەک هەندێک سەرچاوە دەڵێن کڵاوەی ناوەکی تێدا بووە و هەندێکی تر ئاماژە بەوە دەکەن کە چەکی دیواربڕ و سەنگەرشکێنی تێدابووە.

بنکەی ئەمەریکا لە حەریری پارێزگای هەولێر کە ١١٥ کیلۆمەتر لە ئێرانەوە دوورە، بە فڕۆکەخانە و ئامێری چاودێری و سیخوڕیکردنی پێشکەوتوو تەیارکراوە.

وڵاتی ئازەربایجان ماوەی هەفتەیەک دەبێت مۆڵەتی بە ئیسرائیلداوە فڕۆکەخانە و بوارە ئاسمانییەکەی بەکاربهێنێت، نزیکبوونەوەی ئەمنی نوێ لەنێوان هەواڵگری تورکیا و ئیسرائیل هاتۆتە ئاراوە.
ماوەی هەفتەیەک دەبێت فڕۆکە سیخوڕی و چاودێرییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بەردەوام لە ئاسمانی لوبنان تادەگاتە گەرووی هورمز دەسووڕێنەوە.
کەشتی فڕۆکەهەڵگری Nimitz و کەشتییە جەنگییەکانی هاوڕێی لەدەریای چینەوە بەئاراستەی کەنداوی فارسی کێشراونەتەوە.

شەش فرۆکەی B52 لە بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکاوە بەئاراستەی دەریای هیندی جوڵەیانپێکراوە، نیوەی دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا لە عێراق لەو وڵاتە براونەتە دەرەوە. 
پرۆسەی ئاشتبوونەوەی هەردوو وڵاتی سعوودییە و قەتەر بەخێرایی ئەنجامدراو لەیەک بەندیشدا کورتکرایەوە کە بەپێی ئەوە دەبێت بواری ئاسمانی سعوودییە بۆ فڕۆکە مەدەنی و سەربازییەکانی قەتەر کراوەبێت کە پێشتر سوودیان لە بواری ئاسمانی ئێران وەردەگرت.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە دۆناڵد ترەمپ لەدوای لێدوانی بایدن لەرۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا کە تێیدا خواستی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتننامەی ناوەکی لەگەڵ ئێران پیشاندابوو، بڕیاری لێدانی ئێرانیداوە.

لەم ماوەیەدا بەردەوام شاندە ئەمنی و سیاسییەکان لەنێوان تەلئەبیب و هەریەک لە دوبەی و ئەبوزەبی و بەحرێن دێن و دەچن، کردنەوەی بواری ئاسمانی سعوودییە لەبەردەم فڕۆکەکانی ئیسرائیل.

بەخێرایی گەیشتنی هێزێکی سەربازی بەریتانی بۆ سعوودییە، ئەویش بێ رەزامەندی ئەنجوومەنی گشتی، کە ئامانجی ئەو هێزە تەنیا پارێزگاریکردنە لە بیرە نەوتەکان و هێڵەکانی گواستنەوەی. 

ئەنجامدانی گۆڕانکاری سەربازیی گەورە لەناو وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، هەر لە گۆڕینی وەزیری بەرگری تا دەگاتە گۆڕینی پێگە سەربازییە گرنگەکانی پەیوەست بە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا .

راگرتنی دانوستانە دەریاییەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان، لەسەر داوای ئیسرائیل و تاکاتێکی دیارینەکراوە، ئامادەسازی لەناو هەموو بەشەکانی سوپای ئیسرائیل، ماوەیەکی کەم لەمەوبەر تەنیا یەک دەروازە بۆ هاتنەناوەوەی فڕۆکە مەدەنییەکان بۆناو فڕۆکەخانەی بنگۆریون دیاریکراوە.

هەموو ئەو زانیاریانە لە سەرچاوەی نیمچە دڵنیا وەرگیراوە، لەگەڵ پشتبەستن بەو ڕێکارانەی لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا گیراونەتەبەر.

س.هـ

بەپەلە