شارپرێس:
دواى مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق، ئه‌مڕۆ وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێم گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس-یش، چه‌ند ڕێكه‌وتنێك كراوه‌و سبه‌ینێش كازمى له‌گه‌ڵ كوتله‌كانى په‌رله‌مانى عێراق كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌ى تایبه‌ته‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، ئه‌مڕۆ وه‌فده‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تى ئاواتى شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر.
زانیاریه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، وه‌فده‌كه دواى دوو ڕۆژ گفتوگۆ‌و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق‌و كۆبونه‌وه‌ى به‌رده‌وام، چه‌ند ڕێكه‌وتنێك كراوه كه ده‌وترێت ساڵى 2021ى هه‌رێمى كوردستان جیاوازده‌كات له 2020.
به‌ڵام ئه‌وه‌ش زانراوه عێراق به‌ڵێنێكى نه‌داوه بۆ ناردنى بڕى 320 ملیار دینارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، تاوه‌كو ڕێكه‌وتنى كۆتایی نه‌كرێت.
وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێم تەکنیکیی بوو بۆ دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق بەرەو بەغدا بەڕێکەوت کە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكومه‌تى هەرێم سه‌رۆكایه‌تى ده‌كردو هەریەک لە(خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغداو عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی‌و بەدواداچون لەحکومەتی هەرێم) هاوڕێیه‌تى شێخ جه‌نابیان ده‌كرد.
لەسەرەتای مانگی تشرینی دوەم پەرلەمانی عێراق بەبێ ڕەزامەندیی کورد پڕۆژەیاسای قەرزی بۆ کورتهێنانی بودجە پەسندکرد، بەپێی یاساکە هیچ پشکێک لەو قەرزە بۆ هەرێمی کوردستان دیارینەکراوە، هاوکات ڕادەستکردنی هیچ بڕە نەوتێکیش لەسەر هەرێمی کوردستان نەسەپێنراوە، بەڵکو دانراوە کۆمپانیای سۆمۆ دیاریبکات ئه‌ویش دواى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، چونى ئه‌و وه‌فده تەکنیکییەکەی هەرێم لەچوارچێوەی گفتوگۆكردن بوه لەگەڵ (کۆمپانیای سۆمۆو وەزارەتی دارایی) حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەبودجەی 2021، له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا هه‌رێم پابه‌ندكراوه ڕۆژانه ته‌نها 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مبهێنێت‌و ئه‌وى دیكه‌ى بداته حكومه‌تى عێراق.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ندبێت به‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى، ئه‌وا به‌غدا مانگانه 858 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كات.
شارپرێس زانیویه‌تى، سبه‌ینێ مسته‌فا كازمى له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كانى په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌و ورده‌كاریی ڕێكه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غدایان بۆ باسده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ش كاتێك ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كۆده‌بێته‌وه پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت‌و ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌غداوه ئه‌وه‌شى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد، هیچ ڕێكه‌وتنێكى نوسراو له‌نێوان وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێم‌و به‌غدا نه‌كراوه، به‌ڵكو تەنها بەقسە وتراوە كه بەشێوەی ساڵی پاردەبێت، وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێمیش ڕه‌زامه‌ندبونه.
هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى وت:"حکومەتی عێراق دوای کۆبونەوەکەی سبەینێى له‌گه‌ڵ لایەنە سیاسیەکان، داوای یەک مەوقفی ڕون لەهەرێم دەکات لەسەر کۆی کێشەکان‌و دواتر چاوه‌ڕوانى وه‌ڵام ده‌كات".
ش.هـ