شارپرێس:
بەو ناونیشانەى سەرەوە، گۆڤارى "غازیتا رو" ڕاپۆرتێکى بڵاوکردۆتەوە دەربارەى ڕێککەوتنى یەکێتى ئەوروپا لەسەر فراوانکردنى سزاکان دژى تورکیاو بودجەى یەکێتیەکە.
لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە، "سەرۆکى وڵاتانى یەکێتى ئەوروپاو حکومەتەکانیان، لوتکەى کۆتاییان لەماوەى دوو ڕۆژى ئەمساڵدا گرێدا، بۆ یەکەمجارو لەماوەى دوو مانگدا، کۆبونەوەکان بەئامادەبوانى هەموان سازدەکرێت، لەگەڵ بەستنى ماسکدا لەلایەن ئامادەبوانەوە".
سەرۆکى وڵاتانو حکومەتەکان لەسەر پلانى بودجەى یەکێتیەکە بۆ ماوەى حەوت ساڵ؛ لە٢٠٢١وە تاکو ٢٠٢٧ ڕێکەوتن کە بریتیە لە1.07 تریلیۆن یۆرۆو بودجەى سندوقى ڕزگاربون بە750 ملیار یۆرۆ.
هەروەها، یەکێکى تر لەدەستکەوتە گرنگەکانى لوتکەکە بریتىبوو لەسەپاندنى سزا بەسەر تورکیادا، ئەم پرسە لەخشتەى کارەکاندا بوو بەشێوەیەکى ناڕەسمى لەوەرزى هاوینەوە؛ کاتێ ڕەفتارە دوژمنکاریەکانى ئەنكەرە لەڕۆژهەڵاتى دەریاى ناوەڕاست بوە مایەى دڵەڕاوکێیەکى سنوردارى یەکێتى ئەوروپا، بەتایبەتى؛ ئەم پرسە سەرچاوەى دڵەڕاوکێ بوو بۆ یۆنانو قوبرسو فەرەنساو خۆى لەململانێى ڕاستەوخۆدا بینیەوە لەگەڵ تورکیادا لەناوچەکە.
بۆخۆلادانى هەڵکشانى سەربازیش؛ یەکێتى ئەوروپا گفتوگۆى دەربارەى وەڵامدانەوەیەکى شیاو ئەنجامدا دژى ڕەفتارەکانى ئەنكەرە.
لەبرۆکسل، داواى لەتورکیا کرا دەستبەردارى کنەو پشکنینى نایاسایى بێت لەدەریاى سپى ناوەڕاست، بەڵام ئەمە هیچ گۆڕانکاریەکى بەرچاوى نەهێنایە کایەوە، هەروەها، ئەم هەلوێستە وایکرد یەکێتى ئەوروپا سزاى نوێ بەسەر ئەنكەرەدا بسەپێنێ، یەکێتى ئەوروپا دەیەوێ ڕێکارو بڕیارەکانى سەبارەت بەتورکیا دەگەڵ ئەمریکا بەهەماهەنگى ئەنجامبدات.
سەرەڕاى ئەمانەش، سەرۆکى وڵاتانى یەکێتى ئەوروپا داوایانکرد کەناڵەکانى گفتوگۆکردن دەگەڵ ئەنكەرە بەکراوەیى بمێنێتەوە، لەنێویاندا پرسى لەخۆگرتنى پەنابەران لەڕۆژهەڵاتى دەریاى ناوەڕاستو هاوکاریکردنى پەنابەرە سوریەکان.
دیارە تورکیا ڕۆڵێکى گرنگ دەگێڕێت لەپاراستنى یەکێتى ئەوروپا لەشەپۆلێکى نوێى کۆچکردن بەوەى ئەنكەرە دەتوانێت لەهەر کاتێکدابێت سنورى خۆى واڵابکاتو پەنابەران بەلێشاو ڕوو لەیەکێتى ئەوروپا بکەن، بەهۆى پابەندنەبونى برۆکسل بەپەیمانەکانى، نمونەش ئەوەبوو لەکۆتایى فێبرایەرى ئەمساڵدا تورکیا دەستى بۆ برد.
ئامادهكردنى: حیلمى ڕەسوڵ ڕەزا
سهرچاوه: RT.Arabic