شارپرێس:
جێگری وەزیری بەرگری ڕوسیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی سیستەمی موشەکی بەرگری ئاسمانی S - 500 ساڵی داهاتوو تەواودەبێتو لەخزمەتی هێزە چەکدارەکاندایە.
بهگوێرهى ههواڵێكى سپۆتینگى ڕوسى، ئەلێکسی کریڤۆچکۆ جێگری وەزیری بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاندوه، "تاقیکردنەوەی سیستەمی موشەکی بەرگری ئاسمانی ئێس - 500، وێستگەی ڕاداری ڤۆرۆنیگ کە مەوداکەی مەترێکە، پلانیان بۆ دانراوەو لەساڵی 2021 دەچنە ناو خزمەتی سەربازیەوە.
ئهوهشى ڕونكردۆتهوه، خێرایی دابینکردنی ئەوجۆرە چەکو کەلوپەلە مۆدێرنانەی کە چاککراونو نوێکراوەتەوە، لەساڵی 2021دا لەئاستی پێشوو دهگاته دهست هێزهكان كه ئێس ـ 500، سیستمێکی موشەکی بەرزەو توانای بەرزی ئامانجگرتنی ههیه.
ئەو سیستەمە، توانای لەناوبردنی نەک تەنها ئامانجی بالیستیکی هەیە، بەڵکو دهتوانێت (فڕۆکە، هەلیکۆپتەرو ئامانجی دیکەی ئاسمانی)و موشەکی باڵداریش بهئامانج بگرێت.