شارپرێس:
پسپۆڕێكی خۆراك مه‌ترسییه‌كانی ئاردی سپی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، هۆكارێكه بۆ زیادكردنی كێشی له‌شی مرۆڤ و داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كات گرنگی به خواردنی یٔاردی بۆر بده‌ن.
له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراك و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: ئاردی سپی، هۆكارێكه بۆ زیادبونی ئاره‌زوكردنی خواردنی خوارده‌مه‌نییه‌كان و زیادكردنی كێشی له‌شی مرۆڤ و ئه‌و كاربۆهیدراته‌ی له ئاردی سپیدایه ئاستی شه‌كر له‌خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه كه هۆكاره بۆ دروست بونی نه‌خۆشییه درێژ خایه‌نه‌كان.
وتیشی: ئاردی سپی زیان به‌ته‌ندروستی له‌شی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌ی یٔاردی سپی، ئاردی بۆر سودی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.
له‌شكر حه‌مید رونیشیكرده‌وه: به‌هۆی گرنگی بەها خۆراکییەکەی و هه‌بونی رێژه‌یه‌كی زۆر له ڤیتامینه‌كان و كانزاكان به‌تایبه‌تی گروپی ڤیتامینه‌كانی (B) و ڤیتامین (نایسین) و هه‌بونی كانزاكان، كاریگه‌ی بۆسه‌ر له‌شی مرۆڤ به‌گشتی و خانه‌كانی مێشك به‌تایبه‌ت هه‌یه، ئاردی بۆر وزه‌ی (گاقه)ی كه‌مه به‌راورد به‌یٔاردی سپی ورێژه‌یه‌كی زۆر پرۆتینی تێدایه كه بۆ بنه‌مای پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ پێیوستن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئاردی بۆر یارمه‌تی مێشك ده‌دات كرداری چالاكییه‌كانی رێك بخاته‌وه وه هه‌روه‌ها رێگری ده‌كات له‌به‌رزبونه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ و به‌رزبونه‌وه‌ی شه‌كر له‌خوێندا و كردنه ده‌ره‌وه‌ی كۆلیسترۆڵه زیان به‌خشه‌كان و چه‌ورییه زیان به‌خشه‌كان له‌ناو له‌شی مرۆڤدا.
هه‌روه‌ها: به‌هۆی هه‌بونی فسفۆڕ له‌ئاردی بۆردا ئێسكی مرۆڤ پته‌و ده‌كات و شانه‌كان و خانەکانی له‌ش ده‌پارێزێت کە گرنگن بۆ دواخستنی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری، سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی داوا له هاوڵاتیان ده‌كات گرنگی به ئاردی بۆر بده‌ن چونکە سودی بۆ لەش و ته‌ندروستی مرۆڤ هەیە و هیچ زیانێکی نییە.