شارپرێس:
دوای شەش ساڵ لەهاوسەرگیری، واپێدەچێت کیم کارداشیانی ئەستێرەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خەریکی جیابونەوەبێت لەکانی ویستی گۆرانیبێژی راپی ئەمریکی، تەنانەت میدیاکانی ئەمریکا باسیان لەوەکردوە، جیابونەوەی کارداشیانو ویست یەکلایی بۆتەوە و تەنها لەسەر کات وەستاوە.
لەوچوارچێوەیەدا چەند سەرچاوەیەک باسیان لەوەکردوە، کیم داوای جیابونەوەی لەسەر هاوسەرەکەی تۆمارکردوە، لەبەرئەوەی بەتەواوەتی لەگرفتە خێزانییەکان پەستو بێزاربوە، بەشێوەیەک یەکێک لەسەرچاوەکان وتویەتی پەیوەندی ئەو دوولایەنە کۆتاییهاتوەو لەئێستادا گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی سامانەکەیان دەکەن.
ڕاپۆرتەکان باس لەوەدەکەن، سامانی کانی ویست لەگۆرانی وتنو کارەکانی تری وەک جلوبەرگو پێڵاو بگاتە ١،٣ ملیار دۆلاری ئەمریکی، بەوجۆرە بەیەکێک لەهەرە دەوڵەمەندترین گۆرانیبێژەکانی جیهان هەژماردەکرێت.
هەرچی کارداشیانە سامانەکەی ٩٠٠ ملیۆن دۆلارە، هەروەک بەیەکێک لەبەناوبانگترین کەسایەتییەکانی ناو ئینستاگرام هەژماردەکرێت، بەشێوەیەک یەک پۆستێکی ریکلامی ١،٢ ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی