فێستیڤاڵی كان دوادەخرێت

هەمەڕەنگ

07/01/2021‌ 283 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لیژنەی به‌ڕێوه‌بردن‌و سه‌رپه‌رشتیكردنى فێستیڤاڵی "كان"ی نێودەوڵەتی بۆ سینەما ڕایگەیاند، ئەمساڵ فێستیڤاڵ دوادەخرێت‌و لەكاتی خۆیدا ئەنجامنادرێت.

ئاژانسی فرانس پرێس له‌زارى وتەبێژی فێستیڤاڵەكەوە بڵاویكردۆته‌وه‌، "بێگومان لەساڵی 2021 فێستیڤاڵی كان بەڕێودەچێت، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دوادەخرێت".

وتەبێژەكە جەختی لەوه‌شكردۆته‌وه‌، لیژنەكە دانیشتنێكی چڕدەكات‌و دواتر بڕیاری تەواوەتی لەسەر ساتی دەستپێكرنی فێستیڤاڵەكە دەدات، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی بۆ كۆتایی مانگی 5و 6ى ئه‌مساڵ دوادەخرێت.

فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی کان (Cannes Film Festival) فێستیڤاڵێکی سینەمایییە کە لەشاری کان لەفەرەنسا بەڕێوەدەچێت، تێیدا ھەموو جۆرە فیلمێک پێشکەشدەکرێت لەھەموو وڵاتانی جیھانەوە، ئەم فێستیڤاڵە لەساڵی ١٩٤٦ دەستیپێکردوەو یەکێکە لەھەرە فێستیڤاڵە پێشکەوتوەکانی فیلم‌و بەناوبانگەکان لەجیھاندا.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ