هۆشداری دەدرێت لەهاتنی شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا

تەندروستی

07/01/2021‌ 1096 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم هۆشداری لەهاتنی شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا دەدات و دەڵێت،خێرایی بڵاوبوونەوەی زۆر زیاتر لە جۆری ئێستا، بەمەش ژماری ئەوانەی پێویستیان بە نەخۆشخانە و ئۆكسجین دەبێت زۆر زیاتر دەبێت لە شەپۆلەكانی یەكەم دووەم.

د.خاڵس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێم له‌ پەڕەی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویکردەوە، خۆپارێزیتان بیر نه‌چێت، ده‌مامك ببه‌ستن، ده‌مامك ده‌تانپارێزێت، هه‌رچه‌نده‌ كۆرۆنا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ و كۆنتڕۆڵ ده‌چێت له‌ كوردستان، به‌ڵام شریتی نوێی كۆڕۆنا، تا دێت مه‌ترسی زیاتر ده‌بێت.

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئه‌گه‌ر هه‌مووان پابه‌ندی ڕێنمایی و ده‌مامك به‌ستن نه‌بین، شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی شریتی نوێی كۆرۆنا، ڕوو له‌ئێمه‌ش ده‌كات به‌داخه‌وه‌، ئه‌نجامه‌كه‌ی قورستر ده‌بێت له‌وانه‌ی پێشوتر، بۆیه‌ داواكارین هه‌مووان به‌رده‌وام بن له‌ خۆپارێزی و به‌ستنی ده‌مامك.

خاڵس هۆشداری دەدات کە خێرایی بڵاوبوونەوەی زۆر زیاتر لە جۆری ئێستا، بەمەش ژماری ئەوانەی پێویستیان بە نەخۆشخانە و ئۆكسجین دەبێت زۆر زیاتر دەبێت لە شەپۆلەكانی یەكەم دووەم، هەرچەندە قورسی و توندی نەخۆشیەكە كەمتر بووە بەراورد بەپێشووتر.

هەروەها  به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونیدەکاتەوە، زۆربوون و خێرایی بڵاوبونەوە ژمارەی ئەو نەخۆشانەی بەقورسی تووش دەبن و دەمرن زیاتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەی ڕێژەی سەدی بەقورسی توشبوون و مردن زۆر كەمترە.
س.هـ