شارپرێس:
پهرلهمانتارێكی گۆڕان رایگهیاند، یەکێتی لەترسی ھەڵبژاردن "عەرزی لێ چەرخاوە بەزۆرە ملێ فۆرمی حزبی بە مامۆستایان و فەرمانبەران و پیشەوەران پڕدەکاتەوە".
لهنوسینێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی شیرین ئهمین ئهندامی پهرلهمانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان رایگهیادووه: "بەپێی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ پرۆسەی ھەڵبژاردن لە عێراقدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە بەڕێوەبچێت، بەڵام لەھەرێمی کوردستان یەکێتی وەک حیزبێكی سیاسی لەئاست پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بەتایبەت دەستی کردووە بەجوڵەیەکی نایاسایی".
باسی لهوهشهكردووه: یهكێتی وەک ئەوەی لەسەرو بەندی بانگەشەی ھەڵبژاردن بێت دەستی داوەتە دابەشکردنی فۆڕمی حزبی لەنێوەندەکانی خوێندن و فەرمانگەکانی حکومەت، "سەرباری ئەمە لەقەزای کفری ھەر بەوەوە ڕانەوەستاوە، بەڵکو کرێکارو پۆلیسشی لەقەزاکە ڕاسپاردووە کە سەردانی مەڵبەندبکەن بەمەستی پڕکردنەوەی فۆرمی حیزبی بوون".
ئهو پهرلهمانتارهی گۆڕان دهڵێت: "مشەوەشی یەکێتی نەک زۆر پرس بەدوای خۆیدا کۆدەکاتەوە بەڵکو ھەوڵ و وتەی سەرۆکی کۆچکردویان بیرچوەتەوە کە دەیوت نابێت حزب دەست وەرداتە نێو کاروباری حکومییەوە".
شیرین ئهمین نوسیوویهتی: "لەلایەن زۆربەی چین و توێژەکانەوە ڕۆژانە دەیەھا پەیامی گلەیمان پێدەگا ناوی چەندین فەرمانگەی فەرمیمان بەردەستە کە دەستیان داوەتە دابەشکردنی فۆڕم ھەموڕێکارێک بۆ وەستانی ئەم ھەوڵە بێزراوانە دەگرینە بەر".