مەزهەبى شیعە لەڕوسیا بەرە بەرە بەدامەزراوەیى دەکرێت

مەلەفی تایبەت

11/01/2021‌ 1073 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەناونیشانى "مەزهەبى شیعە لەڕوسیا بەرە بەرە بەدامەزراوەیى دەکرێت"، گۆڤارى "ئۆراسیا دەیلى" دەقى چاوپێکەوتنێکى  بڵاوکردۆتەوە لەگەڵ سەرنوسەرى گۆڤارى "العالم الاسلامی"و شارەزا لەپەیمانگەى ستراتیژى نیشتمانى  (سلیمانۆڤ).


لەو دیدارەدا هاتوە، "زۆربەى زۆرى ئومەتى ئیسلامى لەڕوسیادا؛ موسڵمانە سونە مەزهەبەکان نوێنەرایەتى دەکەن، ئەوان بۆ دوو مەزهەبى سەرەکى دەگەڕێنەوە: حەنەفى‌و شافیعى، لەگەڵ ئەوەدا، شیعە مەزهەبەکانیش لەنێو وڵاتى ڕوسیادا بونیان هەیە بەشێوەیەکى کلاسیکى لەکۆمەڵگەکانى داغستاندا دەژیان، کەچى کۆمەڵى ترى جێگیریان لەمدواییانەدا لەشارەکانى ترى ئەو وڵاتەدا بەدەرکەوتون".

دەربارەى میکانیزمى جیهانى شیعی لەڕوسیا:

ژمارەى شیعەکان بەگوێرەى قەرساندنى ئێوە چەندن بەشێوەیەکى نزیکیی؟

بەگوێرەى قەرساندنى من، ژمارەیان لە ٣% ژمارەى موسڵمانەکان لەو وڵاتەدا، تێپەڕناکات.

ئەوەى گرنگە دوپاتبکرێتەوە، ئەوەیە کە شیعەکان بەشێوەیەکى بنەڕەتى لەئازەربایجانیەکان پێکهاتون، ئەوانیش شیعەى ئیمامین، هەروەها، شیعەى ئیسماعیلیش لەڕوسیادا بونیان هەیە لەنێو تاجێک گورونو – بدخشان، ئەمانە لەگەڵ شیعە ئیمامیەکاندا بونیان هەیە.

بەبۆچونى ئێوە شیعەگەرى لەڕوسیا چۆن پەرە دەسێنێ؟
شیعەگەرى لەڕوسیا قۆناغێکى باشى تێپەڕاندوە، ئەویش لەدواى یەکێتى سۆڤیەتى بەدیهاتوە.
تێبینى ئەوەشمانکردوە، مۆرکى دامەزراوەیى شیعەگەرى لەڕوسیا وردە وردە بەرەو پێشدەچێت‌و ژمارەى کۆمەڵە شیعیەکان زیادیانکردوەو ژێرخانى ئایینى لەشێوەى مزگەوت‌و ژورى نوێژى شیعە دەرکەوتون، جگەلەوەش بەشێوەیەکى جێگیر ئەدەبى ئایینى بەزمانى ڕوسیى چاپدەکرێت‌و هەندێکیشان تەرجەمە دەکرێن.

بەلاى منەوە وەک توێژەرێک لەبوارى ئایینیدا، ئەوەى جێگاى سەرنجە ئه‌وه‌یه‌، چۆن شیعەکانى ڕوسیا توانیویانە خۆیان ڕێکبخەن بەبێ دامەزراوەیەکى کلاسیکى ئەم وڵاتە لەنمونەى موفتیەکان (بەڕێوەبەرانى ڕۆحى موسڵمانەکان)، کە زۆربەى کاتەکان لەلایەن خودى موسڵمانە سونەکانەوە ڕەخنەیان لێ دەگیرێت.

سەرەڕاى هەندێ حاڵەتى ململانێ‌و ناتێگەیشتنیان لەگەڵ سونەدا؛ شیعەى ڕوسیا سەرکەوتوبون لەدامەزراندنى ژیانى ئایینى‌و سیستەمى ئیدارەى خۆیان لەنێو ڕێکخراوە ئایینەیەکاندا، جگە لەمەش، شیعەکان تاڕادەیەکى بەرچاو شارەزایى زۆریان پەیداکردوە لەڕوبەڕوبونەوەى بیروباوەڕیدا لەگەڵ وەهابیەکان: ئەمانە لەدیدى بیروباوەڕى هاوبەشى ئیسلامى‌و کارى زانایانى ئاینى ئیسلامەوە کە هەردوکیان لاى سوننەکان حسابیان بۆ کراوە؛ ڕەخنەیان لێدەگیرێ. بەهۆى ئەوەشى کێشەى بڵاوبونەوەى وەهابیەت تائێستا بەلاى ڕوسیاوە گرنگى پێدەدرێ‌و بەباش نازانرێ؛ ئەوا ئەم ئەزمونە نوێیە گرنگیى تایبەتیى پێدەدرێ.

ئاماده‌كردنى: حیلمى ڕەسوڵ ڕەزا
سه‌رچاوه‌: RT.Arabic