بە مەرج پشکى هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەدا لە لایەن لیژنەی داراییەوە زیادکرا

عیراق

13/01/2021‌ 3398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەرلەمانتارێکى کورد لە پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت، ئێواری ئەمڕۆ لیژنەی دارایی لەسیاغەکردنەوە و دەنگدان گەشتونەتە مادەی ١٦ و لەپڕۆژەکەشدا پشکى کورد زیاد کراوە.

بەختیار شاوێس ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکێتى رایگەیاند"  ئێواری ئەمڕۆ لیژنەی دارایی لەسیاغەکردنەوە و دەنگدان گەشتونەتە مادەی ١٦ بەم پێیەش ئەوەی کەپەیوەندی بەپشکی کوردەوە هەیە کەلە مادەکانی (دە ) و (یانزە) دان، بەم شێوەیە لەناو لیژنەی دارایی تێپەڕیوە".

شاوێس روونیکردەوە، دوو پێشنیار دەنگی لەسەر دراوە و لەڕۆژی دەنگدانی موازەنە دەهێنرێتە ناو هۆڵی پەرلەمان یەکەمیان ئەو دەقەیە کە خۆی لەناو پڕۆژە یاساکەدا هاتووەو دووەمیان  لەبری 250 هەزار بەرمیل دەبێت هەرێم تەواوی نەوت و داهاتی نا نەوتیەکان تەسلیم بکات.

ئەو پەرلەمانتارە روونیشیدەکاتەوە، کە بەپێی پەیڕەو سەرەتا هەموارەکە واتە پێشنیاری دووەم دەخرێتە دەنگدانەوە، بەوتەى خۆی وەک ئەوەی ئەو ئاگادارە هەر حەوت کوتلە شیعیەکە و زۆرینەی سونیەکان بڕیاریان داوە لەگەڵ پێشنیاری دووەمدا بن.


هاوت بەختیار شاوێس باس لەوەش دەکات کە خاڵی ئیجابی بۆ کورد ئەوەیە کە لەناو پڕۆژەکەدا لەبری ٪12٫67 بڕی ٪13٫9 بۆ پشکی هەرێمی کوردستان گۆڕڕاوە.

ناوبراو دەشڵێت"ئەڵبەت هەموو ئەمانە کاتێک دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە ڕێککەوتن لەدەرەوەی پەرلەمان بکرێ ، واتە کورتیەکەی هەرێم بەفعلی نەوت تەسلیم بکات، چونکە متمانەیان نەماوە".
س.هــ