شارپرێس:
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی پێشمەرگە له‌نوسینێكى ته‌نز ئامێزدا له‌به‌رامبه‌ر بڕیارى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خوێندنگه‌كان له‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو نوسیویه‌تى:"زۆر سەرسامم بەڤایرۆسی کۆرۆنا کە زۆر زۆر حەز بەخوێندن ئەکات‌و تەنها لەناو خوێندنگاکان بڵاوئەبێتەوە".
له‌و نوسینه‌یدا كه له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، د.شەماڵ جەبار یاوەر بەرێوەبەری گشتی تەندروستیی پێشمەرگە نوسیویه‌تى:"زۆر سەرسامم بەڤایرۆسی کۆرۆنا کە زۆر زۆر حەز بەخوێندن ئەکات‌و تەنها لەناو خوێندنگاکان بڵاوئەبێتەوە".
به‌ته‌نزه‌وه ده‌ڵێت:"ئەوەنە ڤایرۆسێکی ئاقڵە نە ئەچێت بۆ کافتریاو نە بۆ نادی‌و ئەسڵەن بۆ بازاڕیش ناڕوات، وەعدیشی یاوە ئیتر لە 1ى 3دا ئەڕوات‌و نایەتەوە دیارە مەوعیدیشی ڕاستە".