ئایا میسی لەیاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانی ئامادەدەبێت

وەرزش

14/01/2021‌ 604 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، لەیاری نێوان یانەی بەرشەلۆنەو ڕیاڵ سۆسیداد لەقۆناغی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا كە بەسەركەوتنی بەرشەلۆنە بەلێدانی یەكلاییكەرەوە كۆتاییهات، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە ئامادەنەبوو.

ڕۆناڵد كۆمانی هۆڵەندی‌و ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، ئەوەی پشتڕاستنەكردوەتەوە كە ئایا لیۆنێل میسی بەشداری یاری كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا دەكات یاخود نا، كە بەرشەلۆنە بەرامبەر براوەی هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدریدو ئەتلەتیك بیلباو دەكەوێت.

لەلێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی كە ڕۆژانە بڵاودەبێتەوە، ڕۆناڵد كۆمان وتی:"میسی گرفتی ماسولكەیی هەیە وتوشی پێكان بووە، هیوای تەندروستییەكی باشی بۆ دەخوازم، بەڵام تائێستا ڕون نییە كە بۆ یاری كۆتایی جامی سوپەری ئامادەدەبێت یاخود نا".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ