شارپرێس:
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كێكه په‌رله‌مانتاره دیار و چالاكه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه له خولی ڕابردوو و له‌م خوله‌شدا هاوڕێ له‌گه‌ڵ فڕاكسیۆنه‌كه‌ی داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی خه‌ڵك بوون
له روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بڵاویكرده‌وه: "له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌زگا و په‌یجێكه‌وه هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌ندێك میدیا و په‌یجی سێبه‌ر كه به پاره‌ی دزراوی میلله‌ت گۆشكراون، گوایه وته‌بێژی كۆمه‌ڵ رایگه‌یاندووه كه ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه نه‌ماوه، لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌م هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، له ڕابردووش‌دا زۆرجار هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه‌ی له‌و جۆره‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه".
باسی له‌وه‌شكردووه: ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كێكه په‌رله‌مانتاره دیار و چالاكه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه له خولی ڕابردوو و له‌م خوله‌شدا هاوڕێ له‌گه‌ڵ فڕاكسیۆنه‌كه‌ی داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی خه‌ڵك بوون و به بوێری و ئازایانه ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاری بوونه‌ته‌وه.
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان باسی له‌وه‌شكردووه: ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له ڕابردووش‌دا كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه په‌رله‌مانتار و سه‌ركرده‌كانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئازایانه ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی و سته‌م و بێدادی بوونه‌ته‌وه له هه‌رێمی كوردستان، زۆر جار ڕووبه‌ڕووی سزای جۆراوجۆر و دوورخستنه‌وه و بوختان بۆ كردن بوونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو: وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی جگه له‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، ڕاشیده‌گه‌یه‌نین كه مامۆستا یٔه‌حمه‌د وه‌ك په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه و خۆی خاوه‌نی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه و كۆمه‌ڵیش ده‌وڵه‌مه‌نده به‌و سه‌ركرده و كادره لێهاتووانه‌ی كه له هه‌ركوێ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن ده‌بنه چقڵی چاوی گه‌نده‌ڵكاران و سته‌مكاران".