شارپرێس:
بانكی ره‌شید ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، ده‌ستیان كردووه به پێدانی پێشینه‌و قه‌رز به فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێر له‌دوای ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كان پاره‌كه دابه‌شده‌كرێت.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بانكی ره‌شید بڵاویكرده‌وه: له‌رێگه‌ی سه‌رجه‌م لقه‌كانیان له به‌غداد و پارێزگاكانی عێراق ده‌ستیان به پێدانی پێشینه و قه‌رز كردوه‌ته‌وه كه له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردودا راگیرابوو.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌رێگه‌ی سیستمی ئه‌لیكترۆنیه‌وه فۆڕمی داواكاری پڕده‌كرێته‌وه و دواتر له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێردا دوای ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كه پیشینه‌كه ده‌درێته پێشكه‌شكاران.