شارپرێس:
بریكارى پێشوترى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ئاشكرایده‌كات، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه ئەمساڵ هەرێمی کوردستان بێبەشبکرێت لەبەشە بودجە لەپڕۆژەیاسای بودجەی عێراق"، ده‌شڵێت:"هەرێم بۆ چەسپاندنی بەشە بودجەی خۆی له‌عێراق، هیچ كارتێكى فشاری له‌ده‌ستدا نییه"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و ئه‌مریكاش فشارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت به‌شه بودجه‌یه‌ك بۆ هه‌رێم دابنرێت".
د.فازڵ نه‌بى بریكاری پێشوتری وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری عیراق، نایشارێته‌وه، "ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش هه‌یه ئەمساڵ هەرێم بێبەشبکرێت لەبەشە بودجە لەپڕۆژەیاسای بودجەی عێراق هەروەک لەوەی (یاسای هاوکاری دارایی عێراق هەرێمی کوردستان بێبەشکرا، بۆیە ده‌بێت هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان وه‌ربگرین‌و ڕه‌چاوبكرێت".
دەشڵێت:"هەرێم بۆ چەسپاندنی بەشە بودجەی خۆی لەپڕۆژەیاسای بودجەی عێراق، كارتی فشاری له‌ده‌ست نییه، به‌ڵام نوێنه‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌به‌غداو ئه‌مریكاش فشارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت به‌شه بودجه‌یه‌ك بۆ هه‌رێم دابنرێت".
به‌بڕواى د.فازڵ، "له‌ڕاستیدا بابه‌ته‌كه تۆزێك قورسه، چونكه ئه‌وه‌ی كه هه‌یه له‌لیژنه‌ی دارایی تائه‌م ساته شته‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستاندا نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش براده‌رانی ئێمه له‌لیژنه‌ی دارایی هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولا كراوه، له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و له‌نێوان حكومه‌تی به‌غدا له‌ڕه‌شنوسه‌كه وه‌كو خۆی بڕوات، به‌ڵام تا ئه‌م ساته زه‌حمه‌ته‌و ئیشه‌كه ئاسان نییه".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستى به‌رپرسانى هه‌رێمیش د.فازڵ نه‌بى بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا وتویه‌تى:"تائێستا حكومه‌تی هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتنێك، شته‌كه له‌ولایه‌نه هه‌ندێك ناڕونی تێدایه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌به‌غدا ده‌ڵێت ده‌بێت نه‌وته‌كه ڕاده‌ستی سۆمۆ بكرێت‌و له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه بفرۆشرێت، هه‌ندێك به‌رپرسی هه‌رێمیش ده‌ڵێن نه‌خێر ئێمه خۆمان نه‌وته‌كه ده‌فرۆشین، به‌ڵام داهاتی ئه‌و 250 هه‌زار به‌رمیله ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كه‌ین جا ئه‌وه به‌ڕاستی خۆی تۆزێك ناڕونی تێدایه تائه‌م ساته".