شارپرێس:
كه‌سێك به‌ناوى وه‌رگرتنى ئیقامه‌ى سوید بۆ هاوڵاتیان پاره‌ى له‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى سه‌ندوه‌و ئه‌مڕۆش كه‌سێك له‌وانه‌ى پاره‌ى داوه چوه دادگاى سلێمانى‌و سكاڵاى تۆماركرد، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جگه له‌قۆڵبڕینمان هیچى دیكه نه‌بوه ئه‌و بابه‌ته، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى له‌پشته ده‌ستى ده‌ستى به‌دادگاش ده‌كرێت".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، هاوڵاتیه‌ك كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا بڕێك پاره‌ى به‌كه‌سێك داوه به‌هیواى ئه‌وه‌ى ئیقامه‌ى سویدى بۆ به‌ده‌ستبهێنێت ڕایگه‌یاند، "دواى ئه‌وه‌ى بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌وكه‌سه قۆڵبڕه داواى پاره‌كه‌مان لێكرده‌وه، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنى لێكردوین‌و ئێستاش بۆ كوشتنى ئێمه هاتۆته‌وه بۆ سلێمانى".
ده‌شڵێت:"ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سه‌وه پاره‌كه‌یان خوراوه زۆر زۆره، به‌ڵام هیچ كه‌سێك ناوێرێ شكاتى لێبكات، چونكه خه‌ڵكى له‌پشته".
له‌و ڕوه‌شه‌وه داوا له‌هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ده‌كات بێنه‌سه‌رخه‌ت‌و ئه‌و مافه‌یان بۆ بگێڕنه‌وه‌و ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ كه‌سێك له‌په‌ناى ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتیدا مافى خه‌ڵكى پێشێلبكات.
ئه‌وه‌شى وت:"له‌دادگا ڕێگه ناده‌ن كه‌یسه‌كه بجوڵێندرێت‌و ده‌ستى ده‌ستى به‌ئێمه ده‌كه‌ن، بۆیه پێمانوایه ئه‌مه تاوانه‌و ده‌رهه‌ق به‌ئێمه ده‌كرێت".
باسى له‌وه‌شكرد، له‌ڕۆژى 22ى 7ى 2020وه ئه‌وكه‌سه قۆڵبڕه فه‌رمانى گرتنى بۆ ده‌رچوه‌و هه‌ڵاتوه، ئێستاش شوێنى نادیاره، ئه‌مڕۆ ڕۆژى دادگاییكردنى بوو، "به‌ڵام به‌هۆى ده‌ستێوه‌ردانه‌وه، ڕۆژى دادگاییكردنه‌كه‌ى بۆ 17ى 5ى 2021 دواخراوه، بڕى پاره‌كه‌ى ئێمه 190 وه‌ره‌قه‌یه‌و زانیاریمان پێگه‌یشتوه له‌دادگاكانى سویدیش چه‌ندین كه‌یسى دیكه‌ى هه‌یه له‌پاره خواردن له‌خه‌ڵكى".