شارپرێس:
كۆشكی سپی، وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ده‌ره‌وه و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق به‌دوای بكه‌رانی هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێردا ده‌گه‌ڕێن، میلیشیا شیعه‌كانیش خۆیان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماده ده‌كه‌ن.
له‌پێشهاتێكی نوێ‌دا شه‌وی دووشه‌ممه زنجیره‌یه‌ك هێرشی موشه‌كی كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر، زنجیره موشه‌كه چه‌ند شوێنێكی كرده ئامانج، به‌ڵام ڕه‌نگه دیارترین ئامانج ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌ی ئه‌مریكییه‌كان بوو، كه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نۆ ئه‌مریكی بریندار كرد.
له‌پاش هێرشه موشه‌كیه‌كانی سه‌ر شاری هه‌ولێر، كاردانه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به‌رفراوان دژی ئه‌و هێرشانه دروستبوو، هه‌ر چه‌ند كاتژمێرێك دوای هێرشه‌كان كۆشكی سپی ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، هه‌واڵه‌ی هێرشه‌كه خراوه‌ته به‌رده‌ست جۆ بایدن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ئه‌و هێرشه موشه‌كییه‌ی كرایه سه‌ر شاری هه‌ولێر، یه‌كه‌م هێرشی دوای ده‌ستبه‌كاربوونی جۆ بایدنه وه‌ك 46هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا و یه‌كێك له دیارترین كاره‌كته‌ره ئه‌مریكییه‌كان بۆ خۆ به‌دورگرتن له وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیی و عه‌ڕابی دیبلۆماسیه‌تی ئه‌مریكییه.
هه‌رچه‌نده حه‌شدی شه‌عبی ڕه‌تیده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندیی به‌و هێرشه موشه‌كییانه‌ی سه‌ر هه‌ولێره‌وه هه‌بێت، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان و میدیای سه‌ر به‌و حزبه هه‌ر زوو په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ حه‌شد ڕ‌اكێشا.
له‌چه‌ند كاتژمێری ڕابردوه‌وه له‌پارێزگای ئه‌نبار جموجوڵێكی نائاسایی ده‌بیندرێت، میدیای عێراقیی ده‌ڵێت كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراقی ده‌ستیكردووه به چۆڵكردنی باره‌گاكانی له‌و ناوچانه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی تێدا ده‌خوێندرێته‌وه كه حزبوڵڵا ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر.
باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ئه‌نبار بۆ ئه‌مریكییه‌كان ئامانجێكی له‌پێشینه‌یه، ئه‌ویش له‌به‌ر هۆكارێكی گرنگ، كه ئه‌و باره‌گایانه ناكه‌ونه نزیك ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نییه‌وه، به‌وه‌ش ئه‌مریكا ترسی له‌وه نابێت هێرش بۆسه‌ر ئه‌و میلیشیایانه ببێته هۆی زیانگه‌یاندن به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
وه‌عد قه‌دۆ، یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه له نێو لیستی سزاكانی ئه‌مریكادایه، له‌دوای هێرشه موشه‌كییه‌كانی سه‌ر شاری هه‌ولێر سه‌رنجه‌كانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه، به‌ڵام قه‌دۆ ڕه‌تیده‌كاته‌وه دورو نزیك نه خۆی، نه حه‌شدی شه‌عبی په‌یوه‌ندیی به‌و هێرشانه‌وه هه‌بێت.
قه‌دۆ پێیوایه ڕاكێشانی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ حه‌شدی شه‌عبی، بۆ ڕاكێشانی ئه‌و هێزه‌یه بۆ پلانگێڕییه‌كی گه‌وره.
لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌پاش هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر په‌یوه‌ندیی به هاوتا عێراقییه‌كه‌ی كرد و داوایكرد، بكه‌رانی ئه‌و هێرشه بدۆزرێنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سزایان بدات، تا ئێستاش نازانرێت جۆری سزاكه‌ی ئه‌مریكا چییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌وه‌یه، بێده‌نگی ئیداره‌ی بایدن به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق ده‌خاته به‌رده‌م زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه له‌داهاتوودا.
ماوه‌ی دوو ڕۆژه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق له‌په‌یوه‌ندییكی چڕوپڕدایه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقیی و هه‌رێمی كوردستان، بۆئه‌وه‌ی زانیاریی له‌سه‌ر بگه‌رانی ئه‌و هێرشه ده‌ستكه‌وێت.
ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕۆژی سێشه‌ممه په‌یوه‌ندی به مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه كرد و داوایكرد، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگی بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی پلانداڕێژه‌ر و بكه‌رانی ئه‌و هێرشه، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات ئه‌مریكا له‌سه‌رخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه ده‌كات و نایه‌وێت وه‌ك ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ڕاسته‌وخۆ كاردانه‌وه بنوێنێت.
هه‌رچه‌نده ڕۆژی سێشه‌ممه "سه‌رایای ئه‌ولیا ده‌م" به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه موشه‌كییه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر ده‌ربڕی، به‌ڵام ئیداره‌ی ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌وه وردتر و چڕتره به‌ته‌نها ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڕوا به‌وه بهێنێت كێبوون بكه‌رانی ئه‌و هێرشه.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا جێگه‌ی سه‌رنجه بێده‌نگی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و لایه‌نه شیعانه‌یه له هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر، به‌شێوه‌یه‌ك كه نه‌وه‌ك هه‌واڵ نه وه‌ك ئیدانه‌كردن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كردووه.
به‌رپرسێكی حكومه‌تی عێراق كه داوایكردووه ناوه‌كه‌ی بڵاونه‌كرێته‌وه به ڕۆژنامه‌ی "عه‌ره‌بی جدید"ی قه‌ته‌ری وتووه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و هێرشه‌ی هه‌ولێر حه‌تمییه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك نازانێت قه‌باره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه چه‌نده و كه‌ی ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌شڵێت "هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن حزبوڵڵای عێراقیی له‌ژێر ناوێكی نوێ‌دا له‌و هێرشه‌ی سه‌ر هه‌ولێر تێوه‌گلابێت،
به‌ڵام عه‌لی حسێنی، وته‌بێژی میحوه‌ری باكووری حه‌شدی شه‌عبی تێوه‌گلانیان له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ڕه‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت "موشه‌كه‌كان له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ئاڕاسته‌كراون".
حسێنی ده‌شڵێت "تۆمه‌ت دژی حه‌شدی شه‌عبی هه‌میشه له‌لای به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی، شتێكی حازربه‌ده‌سته".
