بەرشەلۆنە نەیتوانی لەقادش بباتەوە

وەرزش

21/02/2021‌ 168 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەچوارچێوەی ڕكابەرێتییەكانی جەولەی 24ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنەو قادش لەیاریگای كامپ نوی نیشتیمانی بەرشەلۆنە ڕوبەڕوی یەكتربونەوە.

یانەی بەرشەلۆنە نەیتوانی ئەو دیارییەی لیڤانتی بقۆزێتەوە كە ڕۆژی دوێنێ لەیانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدیی یەكەمی ڕیزبەندییەكەی بردەوەو بەرشەلۆنە سێ خاڵی یارییەكەی لەدەستدا.

یارییەكە بەئەنجامی 1-1 یەكسانبوو، گۆڵەكەی یانە كەتەلۆنییەكە لەخولەكی 32 بەلێدانی سزا لەلایەن مێسییەوە تۆماركرا، گۆڵەكەی قادش لەخولەكی 87 بەلێدانی سزا لەلایەن ئەلیخاندرۆ هێرناندز تۆماركرا.

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ