شارپرێس:
ئەمریکا داواکارى ئیدارەى سەرۆکى پێشوى ئەمریکا دۆناڵد ترهمپى بۆ سزادانى ئێران بەهۆى پێشلکاریەکانى لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دەکشێنێتەوە.
لەڕاستیدا، هیچ شتێک سەبارەت بەسزاکان ناگۆڕێتو ڕێکارەکانى ئەمریکا بەردەوامییان هەیە، لەگەڵ ئەوەدا، ئەم ڕێکارە وا دادەنرێت کە ئاماژەیەکى نوێى ئەمریکا بێت؛ ئەویش هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنى ئامادەبون بۆئەوەى لەگەڵ ئێراندا دانوستان بکات بەبەشدارى ئەوانى تریش، بەگوێرەى داڕشتنى "پێنج +یەک" دەربارەى بەرنامە ئەتۆمیەکەى، بەڵام شرۆڤەکاران وایدەبینن کێشەیەکى تر هەیە لەبابەتەکەدا؛ ئەویش ئەوەیە؛ ئەمریکا نایەوێ بەتەنها بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتننامەکە، بەڵکو نیازى هەیە گۆڕانکاریشى تێدابکات.
دمیترى دانیلۆف سەرۆک بەشى ئەمنى ئەوروپى لەپەیمانگەى ئەوروپاى سەر بەئەکادیمیاى زانستە ڕوسیەکان باس لهوهدهكات، ناکرێ سیاسەتى دۆناڵد ترهمپ بەرامبەر ئێران بەردەوامبێت، چونکە دۆخەکە سەبارەت بەڕێککەوتنى ئەتۆمى ئاڵۆزتردەکاتو هەلى گەڕانەوەشى لەدەستدەدات.
سەرۆکى پێش بایدن، پلانى گشتگیرى هاوبەشى ڕەتکردەوەو سوربوو لەسەرئەوەى، ڕێککەوتنێکى نوێ مۆر بکرێو بەڕێژەیەکى زۆر بەربەست بۆ تواناکانى تاران دابنرێ، واشنتۆن بەشێوەیەکى تایبەت داواى دەکرد کۆتو بەند بسەپێنرێت بەسەر پەرەدان بەچەکى ڕۆکێتىو ڕێکارەکانى چاودێرى لەلایەن ئاژانسى وەزەى ئەتۆمەوە بەهێزتر بکرێت، هەموو مادەکانى پەیماننامە نوێیەکە کات دیاریناکات بۆ ڕێگرتن لەتاران تاوهکو لەدوا ڕۆژدا بگەڕێتەوەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەى.
بەگوێرەى قسەى دانیلۆف، ئێستا بۆ ئیدارەى نوێى ئەمریکا ئاسان نییە هەموو ئەم داواکاریانە پشتگوێبخات، لەگەڵ ئەوەدا، بەڕێگەیەک لەڕێگەکان، بەلاى کەمەوە هەردولایان پێویستیان بەدەستپێکردنى پرۆسەى دانوستان هەیە کە گەڕاوەتەوە بۆ خاڵى سفر، ئەمەش وەک هەر پەیوەندییەک لەنێوان وڵاتاندا بەشێوەیەکى گشتیى، ئەمەش ئەو ئاراستەیەیە کە ئێستا ئیدارەى جۆ بایدن دەستى پێکردوە، تارانیش لاى خۆیەوە توانیویەتى پێگەى دانوستانى خۆى بەهێزبکات، هەرچەندە سودى نابێت لەسەر بابەتى لابردنى سزاکان.
ئامادهكردنى: حیلمى ڕەسوڵ ڕەزا
سهرچاوه: RT.Arabic
