شارپرێس:
نرخى نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى به‌رچاوى به‌خۆوه بینى‌و به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت 66 دۆلارى تێپه‌ڕاند، چاودێرانی ئابوریش هۆكارى ئه‌و به‌رزبونه‌وه‌یه ئاشكراده‌كه‌ن، بانكی گۆڵدمان ڕیسێرچی ئه‌مریكیش ئاشكرایكردوه، مانگی ئابی ئه‌مساڵ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ده‌گاته 75 دۆلار.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بەرمیلێک نه‌وتى برێنت گه‌یشته 66 دۆلار‌و 27 سەنت‌و نرخی نەوتی ڕۆژئاوای ته‌کساسیش بە61 دۆلار‌و 49 سەنت مامەڵەی پێوه‌كراوه.
چاودێرانى ئابورى‌و بۆرسه‌ش پێیانوایه، بەرزبونەوەی نرخی نەوت به‌هۆى هاتنى شه‌پۆلێكى به‌هێزى سه‌رماوه‌یه كه به‌فر بارین له‌ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ده‌بارێت‌و سه‌رمایه‌كى به‌هێزیشى له‌گه‌ڵ خۆى هێناوه.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه بانكی گۆڵدمان ڕیسێرچی ئه‌مریكی ئاشكرایكردوه، مانگی ئابی ئه‌مساڵ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ده‌گاته 75 دۆلار‌و بانکی واڵستریتیش پێشبینیدەکات، لەچارەکی دوەمی ئەمساڵدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێت بگاتە 70 دۆلاری ئەمریکی‌و لەچارەکی سێیەمیشدا بگاتە 75 دۆلار.