شارپرێس:
كریستیان هۆرنەر ڕاهێنەری تیمی ڕید بۆڵ لەپاڵەوانێتی فۆرمۆلا وەن باس لەئەلیكسەندەر ئەلبۆنی بەریتانی دەكات كە پێگەی خۆی لەشۆفێری یەكەمی تیمەكە لەدەستدا.
هۆرنەر وتی:"ئەلبۆن شۆفێرێكی باشە، بەڵام لەماوەیەكی كورتی ڕابردودا نەیتوانیوە وەكو ڕكابەرەكانی ئاستێكی بەرز پێشكەشبكات".
ڕاهێنەرەكە ڕایگەیاند، "ماكس ڤێرستاپین دەبێتە شۆفێری یەكەمی تیمەی ڕیدبۆڵو ئەلیكسەندەر ئەلبۆن وەكو شۆفێری یەدەگ لەگەڵمان دەمێنێتەوە".
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ