شارپرێس:
جان لوێجی بوفۆنی ئیتاڵیو گۆڵپارێزی یانەی یۆڤانتۆس دەڵێت:"ئەو ئاستەی ئهنتەرمیلان پێشكەشیدەكات نامۆ نییە".
ئهنتەرمیلان بە53 خاڵ لەپلەی یەكەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵی دێت، ئەی سی میلان بەپلەی دوەم دێتو 49 خاڵی هەیە، یۆڤانتۆس بە45 خاڵ لەپلەی سێیەم دێت، بەڵام هێشتا یارییەكی ماوە.
پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیتا لێدوانەكانی بوفۆنی بەمشێوەیە گواستوەتەوە:"ئەوە سەیرنییە كە ئهنتەرمیلان ئەو ئاستە بەرزە لەگەڵ ئەنتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنەریان پێشكەشدەكەن، لەڕاستیدا ئەگەر ئەو ئاستە پێشكەشنەكەن سەیردەبێت".
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ