چالاکیی ومەراسیمەکانی مانگی ئازار لە هەڵەبجە ئەنجام نادرێن

کوردستان

23/02/2021‌ 299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەپارێزگای هەڵەبجە کۆبوویەوە و بڕیاریدا بەپێی ئەو بڕیارانەی لەوەزارەتی ناخۆ و لایەنی پەیوەندیدارەوە دەرچووە، چاودێری سەرجەم شوێنە گشتییەکان و ناوەندەکانی خوێندن بەتایبەتی بکرێت و ماسک ببەسترێت.
نوخشە ناسیح، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە رایگەیاند: ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٢/٢٣ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەپارێزگای هەڵەبجە کۆبوویەوە و بڕیاریدا بەپێی ئەو بڕیارانەی لەوەزارەتی ناخۆ و لایەنی پەیوەندیدارەوە دەرچووە، چاودێری سەرجەم شوێنە گشتییەکان و ناوەندەکانی خوێندن بەتایبەتی بکرێت و ماسک ببەسترێت.
ئاماژەى بەوەشکردوە، بەگوێرەی بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە، هەموو گردبوونەوە و کۆبوونەوەیەک لەمانگی ئازاردا قەدەغەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە جۆرێکى دیکەى کۆرۆنای نوێ لە هەرێمى کوردستان بڵاوکراوەتەوەو وەزارەتى تەندروستى هۆشداری داوە لە تەشەنەکردنی.

س.هـ