شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى كورد له په‌رله‌مانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌غدا داواى هه‌موو دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌كات به كێڵگه نه‌وتیه‌كانیشه‌وه، هه‌رێمى كوردستانیش به‌م داوایه ڕ‌ازى نیه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌قه‌یه له پرۆژه‌كه‌ى حكومه‌ت هاتوه.
دانا جه‌زا، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌فراكسیۆنى پارتى ڕایگه‌یاند، به‌غدا داواى هه‌موو مه‌له‌فى نه‌وت ده‌كات به كێڵگه‌نه‌وتیه‌كانه‌وه، ده‌یه‌وێت به كێشه‌ى بودجه‌و موچه كێشه‌سه‌ره‌كیه‌كان وه‌لاوه‌بنێت كه كێشه‌ى خاك و ماده‌ى 140 و چه‌ندین كێشه‌ى هه‌ڵواسراوى تره.
وتیشى، هه‌رێمى كوردستان هه‌رداواكاریه‌كى له‌و شێوه‌یه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌و چاوه‌ڕ,انى ئه‌وه‌ن شاندى هه‌رێمى كوردستان بگه‌ڕێته‌وه به‌غداو دواین گفتوگۆ له‌باره‌ى پرۆژه بودجه‌ى عێراق و پشكى هه‌رێم بكه‌ن.
بریاره سبه‌ینى دواى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم شاندى هه‌رێمى كوردستان بچێته‌وه به‌غداو دواین گفتوگۆ له‌باره‌ى پرۆژه بودجه‌وه بكه‌ن.
ئ.ق