شارپرێس:
وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كانى ئێستا كۆرۆناى گۆڕاون، پێویسته نه‌خۆش زوو سه‌ردانى پزیشك بكات و ده‌وروبه‌ره‌كه‌شى دواى پشكنین خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن.
د.سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، حاڵەتەکانی ئێستای کۆڕۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنان کە بازدان بەسەر ڤایرۆسەکە هاتووە و هەمان ڕێکارەکانی چارەسەرکردنە بۆ نەخۆشانی تووشبو، پێویستە نەخۆش لە قۆناغی سەرەتاییدا پزیشکی چارەسەر ببینێت نەک خۆی دوابخات.
وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم جه‌خت ده‌كاته‌وه،" ڤایرۆسی نوێ پێوستی بە خۆپارێزی زیاترە بۆ ڕێگەگرتن لە خێرا بڵاوبوونەوە، کەسوکار و نزیکانی تووشبووی کۆڕۆنا پێویستە پشکنینی تاقیگە بکەن و خۆیان کەرەنتن بکەن تا کەسانی تر تووش نەکەن.
له‌هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تى كۆرۆناى گۆڕاو تۆماركراوه‌و له سلێمانیش ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تى گوماناوى هه‌یه كه پشكنینیان بۆكراوه‌و سبه‌ینێ پشكنینه‌كان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
ئ.ق