شارپرێس:
وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق ڕایگه‌یاند وڵاتى چین 50هه‌زار ڤاكسینى كۆرۆناى به بێبه‌رانبه‌ر به‌خشیوه‌ته عێراق و دابه‌شى سه‌ر پارێزگاكانى عێراقى ده‌كه‌ن، بریكارى وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت له‌و 50 هه‌زار ڤاكسینه 5 هه‌زاریان بۆ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان ده‌كرێت.
د. ڕه‌هێڵ فه‌ره‌یدوون بریكارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، له‌و بڕه ڤاكسینه‌ى چین دابینیكردوه بۆ عێراق بڕى 5هه‌زار یان بۆ هه‌رێمى كوردستانه‌و له‌گه‌ڵ گه‌شتنى به‌عێراق دابه‌شى سه‌ر پارێزگاكان ده‌كرێت و بڕى هه‌رێمى كوردستانیش كه دیاریكراوه ده‌نێردرێته هه‌رێم.
وتیشى، ئه‌م بڕه ڤاكسینه‌ى چین بۆ عێراقى دابینكردوه بێ به‌رانبه‌ره و به‌شێوه‌ى به‌خشین دراوه‌ته عێراق و هه‌رێم.
حسن محمد وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق به‌میدیا عێراقیه‌كانى ڕاگه‌یاند، كه بڕى 50 هه‌زار ڤاكسینى چینى رۆژى شه‌ممه واته سبه‌ینێ 27/2 ده‌گاته عێراق و ئه‌م 50هه‌زاره به‌بێ به‌رانبه‌ر دابینكراوه‌و له سه‌ره‌تاى مانگى ئازاریش چه‌ند وه‌جبه‌یه‌كى تر ده‌گات كه له جۆره‌كانى ترن و حكومه‌تى عێراق به‌گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان دابینى كردوه.
ئ.ق