شارپرێس:
ئێواره‌ی
ڕۆژی هه‌ینی كه‌سێك به بۆكس خه‌نجه‌ر هێرشیكرده سه‌ر غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
عێراق و برینداری كرد، كه‌سه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك كاره‌كه‌ی ئه‌نجامدا باكی به كامێراكانی
چاودێریی و داپۆشینی ڕوخساری خۆی نه‌بوو، به‌ڵكو چۆن بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كه چووه
به‌رده‌م ماڵی غالب محه‌مه‌د، به‌وشێوه‌یه‌ش دوای كاره‌كه ناوچه‌كه‌ی جێهێشت و وه‌ك
ئه‌وه‌ی زه‌وی قوتیدابێت دیارنه‌ما...
ئه‌و
ڕووداوه دووباره ناكۆكییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی گه‌مكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره
له‌سه‌ر لامه‌ركه‌زیه‌ت و ڕاده‌ستكردنی داهات به به‌غدا نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێكه
كه دەوترێت له ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستاندایه و ئێستا شوێنه‌كه‌ی به‌نادیاری
ماوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده
به‌رپرسانی ئه‌منی و ئیداریی پارێزگای سلێمانی به‌ڵێنی دۆزینه‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌ی
سه‌ر غالب محه‌مه‌دیان دا، به‌ڵام چوار ڕۆژ به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت
و هێشتا كه‌س نازانێت بكه‌ره‌كه له‌كوێ خۆی حه‌شارداوه.
به‌شێك
له‌به‌رپرس و ئه‌ندامانی یه‌كێتی، پارتی به‌وه تۆمه‌تبارده‌كه‌ن ڕۆڵیان هه‌بووه
له حه‌شاردانی ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشیكرده سه‌ر غالب محه‌مه‌د، هه‌ندێكی دیكه‌یان له‌وه
زیاتر ده‌ڵێن و پێیانوایه پارتی ئه‌و كادره‌ی خۆی بۆ هه‌ولێر گواستووه‌ته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا
پارتی به‌ره‌یه‌كی نوێی دژی ئه‌و ڕووداوه كرده‌وه و ڕۆژی دووشه‌ممه رزگار عیسا
سوار، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی، دووباره پرسی مسته‌فا سه‌لیمی و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی
به ئێران وروژاندەوە کە چاودێران پێیان وایە وروژاندنی ئەم بابەتە لەم کاتەدا جگە
لە کاردانەوەی تاوانبارکردنی پارتی لە هێرشکردنە سەر غالب محەمەد هیچی تر نییە.
په‌نابردنی
به‌رپرسانی پارتی له‌مكاته‌دا بۆ كه‌یسی مسته‌فا سه‌لیمی، وه‌ك فشارێك بۆسه‌ر یه‌كێتی
ته‌ماشا ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی له‌دۆسیه‌ی هێرشكردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌د په‌نجه‌ی تۆمه‌ت
بۆ پارتی ڕانه‌كێشرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م هێرشه نوێیه‌ی به‌رپرسانی هه‌ردوو حزبدا
به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت، بێده‌نگی لایه‌نه ئه‌منییه‌كانه له‌دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی
هه‌ردوو ڕووداوه‌كه..
ڕزگار
عیسا ده‌ڵێت "مسته‌فا سه‌لیمی په‌نای بۆ كوردستان هێنابوو، بۆ ئه‌وه‌بووه،
كه ژیان و كه‌رامه‌تی پارێزراو بێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه، راده‌ستی
ئێران كراوه‌ته‌وه، بۆیه له‌چوارچێوه‌ی پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ، پێویسته ئه‌و
راستییه ئاشكرا ببێت، ئێمه ناوه‌ستین و له به‌دواداچوون به‌رده‌وام ده‌بین"
لەبەرامبەردا چەندین جار لەلایەن بەرپرسان و لایەنگرانی یەکێتییەوە باس لەوەکراوە،
له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی پارتی كوردانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ڕاده‌ستی توركیا
كراونه‌ته‌وه.
ئەگەر
یادگەمان بگێرینەوە بۆ روداوە هاوشێوەکانی پێشوو ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە چەندین
حاڵەتی لەم جۆرە لە نێوان یەکێتی و پارتیدا بونی هەیەو لە ڕوداوێکی هاوشێوەدا دوای
چەندین مانگ لە گیانلەدەستدانی ئامانج بابانی ڕۆژنامەنوس و لانە محەمەدی هاوژینی
بەڕیوەبەری پۆلیسی بەڵگەو تاوانی هەرێم کە دەسەلاتی دووبارە لیکۆلینەوەی هەیە لە کەیسی لەوجۆرە، لە هەولێرەوە
گومانی خستە سەر لێدوان و لێکۆلینەوەکانی پۆلیسی سلێمانی و ڕایگەیاند کە ئامانج
کوژراوە نەک خۆی کوشتبێت کە ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ تۆمەتبارکردنی پارتی
لێکدرایەوە لە کوشتنی پێشمەرگەیەکی یەکێتی لە زیندانی ئاسایشی هەولێر.
به‌گوێره‌ی
نوسراوێكی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی دهۆك، توركیا به‌فه‌رمی
داوای كردووه چالاكوانێكی باكووری كوردستان كه له‌هه‌رێمه ڕاده‌ست به توركیا
بكرێته‌وه و ئەمەش دەنگدانەوەو چەندین لێدوانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
ئه‌وه‌ی
له‌كه‌یسی هێرشكردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌د ده‌بێته پرسیار و ده‌بێت هێزه ئه‌منییه‌كان
و دادگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی وه‌ڵامی بده‌نه‌وه ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی
كوردستان یه‌ك ئیداره و یه‌ك وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌یه، ده‌بێت هێرشبه‌ره‌كه‌ی سه‌ر
غالب محه‌مه‌د ئه‌گه‌ر له هه‌ولێر خۆی حه‌شارداوه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه
ڕاده‌ستی سلێمانی بكه‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وكاته دۆخێك دروستده‌بێت، له
هه‌ولێر تاوانێك ئه‌نجامده‌درێت و تاوانباره‌كه بۆ هه‌ڵاتن له یاسا، په‌نا بۆ
پارێزگای سلێمانی ده‌بات و پێچەوانەکەشی هەر ڕاسته....
ڕه‌نگه
هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌گمه‌نترین ئه‌و ناوچانه‌ی جیهان بێت كه تیایدا بۆ هه‌موو ڕووداوێك
ئه‌گه‌ر گه‌وره‌بێت یان بچوك، كاتێك ڕووده‌دات لیژنه‌یه‌كی بۆ دروستده‌كرێت، به‌ڵام
ئه‌و لیژنانه یه‌ك ئه‌نجامی هاوبه‌شیان هه‌بووه، ئه‌ویش نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام و
ونكردنی ڕووداوه ڕاسته‌قینه‌كه بوە.
له‌ماوه‌ی
مانگی رابردوودا دوو ڕووداوی ئه‌منی له‌سلێمانی ڕوویاندا، كه هاوكات بوون له‌گه‌ڵ
ئاڵوگۆڕ له‌پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لەلایەک شەر و ئالۆزی
لە نێوان ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئاسایشی بازگه‌ی تاسڵوجه و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌دا
ڕوویدا، به‌وهۆیه‌وه 12 كه‌س برینداربوون
و كه‌سێكیش گیانی له‌ده‌ستدا و لەلایەکی ترەوە کوری بەرپرسێک تەقەی لە بەرپرسێکی
ئەمنی کرد.... له‌پاش ئه‌و ڕووداوانە له‌سه‌ر ئاستی باڵا لیژنه پێكهێندرا بۆ لێكۆڵینه‌وه
له هۆكاری ڕووداوه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا ئاشكرانه‌بووه كێ تاوانباری ئه‌و ڕووداوانە
بووه و ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامدا به چ سزایه‌ك گه‌یشتوون.
هێرشكردنه
سه‌ر غالب محه‌مه‌د به كه‌متر له‌یه‌ك مانگ له‌دوای شه‌ڕه‌كه‌ی بازگه‌ی تاسڵوجه
دێت، بكه‌ری ڕووداوه‌كه هه‌م خۆی ناسراوه‌ته‌وه، هه‌م لایه‌نداریی بۆ پارتی دیموكراتی
كوردستان ئاشكرابووه، ئه‌وه‌ی ئاشكرانه‌بووه ئه‌وه‌یه هێرشكردنه سه‌ر غالب محه‌مه‌د
ده‌بێته سه‌ره‌تای ناكۆكییه‌كی نوێ له‌نێو یه‌كێتی و پارتی، له‌كاتێكدا له‌ڕابردوودا
هه‌ولێر و سلێمانی بۆ ئاڵووگۆڕی تاوانباران هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌رچاو له‌نێوانیاندا
هه‌بووه.