شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان پێنج ئه‌ندامه له كۆى ئه‌و پێنج ئه‌ندامه سێ ئه‌ندامیان بڵاوكردنه‌وه‌ى وته‌ى سزادراوانى بادینانیان ڕه‌تكرده‌وه‌و ئه‌و سێ ئه‌ندامه ده‌ڵێن: ئه‌وان ئاگادارى نه‌بوون و به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بڵاوكراوه‌ته‌وه بۆیه ئه‌و به‌یاننامه‌یه ته‌عبیر له راى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ناكات.
له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌ى سێ ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش‌دا هاتوه،" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سۆشیاڵمیدیای كه‌ناڵی حزبێكی دیاریكراو، له ژێر ناوی دامه‌زراوه‌ی (ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان)، راپۆرتێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆه‌ته‌وه، له‌و راپۆرته‌دا دانپێدانانی چه‌ند كه‌سێك په‌خش كراوه و تۆمه‌تی سیخوڕی كردنیان دراوه‌ته پاڵ، ئه‌مه له كاتێكدا كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه‌ناڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رمیی هه‌یه و پێكهاتووه له پێنج ئه‌ندام، به‌ڵام ئێمه سێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه به هیچ جۆرێك ئاگاداری ئه‌و راپۆرت و دانپێدانانه نین كه به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڵاو كراونه‌ته‌وه .
ئه‌و سێ ئه‌ندامه ده‌ڵێن،" هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك به بێ ئاگاداریی ئێمه و بێ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه بڵاو بكرێته‌وه، سیفه‌تی فه‌رمیبوون وه‌رناگرێت و نوێنه‌رایه‌تی بڵاوكراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات، بۆیه ئێمه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌ر جۆره به‌یاننامه‌یه‌ك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر به ئاگاداریی ئێمه نه‌بێت و پێشتر له راستی و دروستییه‌كه‌ی دڵنیا نه‌بین، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌مڕۆش، ته‌عبیر له رای فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكات .
ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ى كه بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و وتانه‌یان ڕه‌تكرده‌وه، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن و زانیاری - زانیاری و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه ن.
ئ.ق