شارپرێس:
ڕۆژی 16-3-2021 له 33هه‌مین ساڵیادی كیمیابارانكردنی
شاری هه‌ڵه‌بجه به چه‌كی كیمیاوی، په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێکی تایبەت بە
دۆخی شارەکەی ئەنجامدا.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان گرژی تێكه‌وت
ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی شیرین ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری گۆڕان وێنه‌یه‌كی تارق ڕه‌مه‌زان،
ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی بۆردوومانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و له‌سلێمانی ئازادكرا، به‌رزكرده‌وه
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه گرژی له‌نێوان
ئه‌و په‌رله‌مانتاره و فراكسیۆنی یه‌كێتی لێكه‌وته‌وه، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی شیرین
ئه‌مین كه پارێزبه‌ندیی یاسایی هه‌یه، له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی كرایه ده‌ره‌وه‌ی
هۆڵی په‌رله‌مان....
هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕەی تارق ڕه‌مه‌زان
دوای ساڵانێك له‌په‌راوێزخستنی، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی به بیر خه‌ڵكیدا هێنایه‌وه كاتێك
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێشتا له‌سه‌ره‌تای دروستبووندا بوو، كاتێك له رۆژنامه‌ی وشه‌وه
هه‌واڵی "ئازادكردنی تاوانبارێك" بڵاوكرایه‌وه.....
تارق ڕه‌مه‌زان كێیه و چیرۆكه‌كه‌ی چییه؟ بۆ ئێستا
دووباره سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه؟؟
بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن نه‌یاره‌كانیه‌وه
تراژیدیا‌و كاره‌ساتی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر هێندرابێت، بۆ ساتێك ده‌گه‌ڕێن كه تیایدا
بكه‌ری ئه‌و كاره‌ساتانه ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا بكه‌ن، نمونه‌ی هۆڵۆكۆستی جوله‌كه‌كان
دیارترین نمونه‌یه كه بكه‌رانی ئه‌و هۆڵۆكۆسته تیایاندایه پاش چه‌ندین ده‌یه
دۆزراوه‌ته‌وه‌و ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا كراوه.
تاریق ئیبراهیم ڕه‌مه‌زان، ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ی
بۆمبه كیمیاوییه‌كانی به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌ردایه‌وه، ساڵی 1958 له‌كه‌ركوك
له‌دایكبووه، ده‌رچووی كۆلێژی هێزی ئاسمانییه له‌فه‌ره‌نسا له‌ساڵی 1981، به‌شداریی
له جه‌نگی عێراق-ئێران كردووه‌و دواین پۆستی سه‌ربازیی له‌نێو ڕیزی سوپای عێراق،
پۆستی عه‌قیدی فڕۆكه‌وان بووه.
ساڵی 2005 له‌شاری كه‌ركوك ده‌ستگیركرا‌و
ساڵی 2007 له‌دۆخێكی ته‌مومژاویدا كه له‌ئاسایشی سلێمانی زیندانیی بوو، ئازادكرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه هه‌واڵگرییانه‌ی
له‌پاش پڕۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق له‌ساڵی 2003 كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی ئه‌مریكا،
له‌چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌دا ئه‌وه پشتڕاستكراوه‌ته‌وه كه تارق ئیبراهیم ڕه‌مه‌زان
ئه‌و فڕۆكه‌وانه بووه كه ڕۆژی 16/3/1988 به‌چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیایی بۆردوومانی
شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد
هه‌ر له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا ئه‌وه
هاتووه، تاریق ئیبراهیم ڕه‌مه‌زان له‌ماوه‌ی كاركردنیدا له هێزی ئاسمانی عێراق،
زیاتر له 250 جار بەشداریی لە بۆردوومانی
ناوچه‌كانی كوردستان كردوه.
ڕۆژی 3/1/2005 له‌شاری كه‌ركوك‌و له‌نێو
ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت له‌جۆری ئۆپڵ، تاریق ڕه‌مه‌زان به 600 هه‌زار دۆلاره‌وه و
به‌پێناسێك كه ده‌یسه‌لماند ئه‌فسه‌ری هێزی ئاسمانی عێراقه ده‌ستگیركرا.
پاش ده‌ستگیركردنی هێندرایه به‌ندیخانه‌ی كانی گۆمه‌و دواتر برایه
ئاسایشی سلێمانی‌و له‌نێو ئاسایش‌دا چه‌ندین جار لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدرا،
كه تا ئێستا ورده‌كاریی لێكۆڵینه‌وه‌كان نازاندرێت، له‌كاتێكدا گه‌لی كورد‌و ته‌نانه‌ت
گه‌لی ئێرانیش كه به‌هۆی تاریق ڕه‌مه‌زانه‌وه دووچاری چه‌ندین تراژیدیا بوون،
چاوه‌ڕێبوون ناوبراو دادگایی بكرێت، كه‌چی له‌دۆخێكی ته‌مومژاویدا‌و له‌ڕۆژی ڕۆژی
28ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2007 به‌فه‌رمانێك ئازادكرا.
گه‌رچی له‌وكاته‌دا به‌لگه‌نامه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه
كه به فه‌رمانی جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان تاریق ڕه‌مه‌زان ئازادكراوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه باس له‌وه‌كرا
ئه‌و فرۆكه‌وانه له‌زیندان ڕفێندراوه، به‌ڵام دواین وێنه‌ی ئه‌و له‌شاری سلێمانی
هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كاتێك له‌وێنه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وێت كه به‌ویستی خۆی
سواری ئۆتۆمبێلێكی جۆری مێرسیدس بێنز ده‌بێت.
دوای دیارنه‌مانی تاریق ڕه‌مه‌زان، حه‌سه‌ن
نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ئه‌وكاته‌ی سلێمانی له‌ڕۆژی 24/12/2008 له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا
له‌باره‌ی دیارنه‌مانی تاریق ڕه‌مه‌زان ده‌ڵێ:"ئازادكردنی به‌هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندی
به‌ئاسایشه‌وه نیه‌و باخه‌ڵك خۆی بچێت به‌دواداچوون بكات بزانێت له‌كوێیه‌و
ئازادكردنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كێوه هه‌یه".
له‌پاش ئازادبوونی تاریق ڕه‌مه‌زان‌و
له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا
ده‌ڵێ:"ڕۆژی 28ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2007 له‌زیندانی ئاسایشی سلێمانی پێیان
وتم پیرۆزه كاك تاریق سه‌رۆك كۆماری عێراق فه‌رمانی ئازادكردنتی داوه".
تاریق ڕه‌مه‌زان له‌درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا
ده‌ڵێ:"له‌ئاسایش پێیان وتم به‌رله‌وه‌ی ئازادبیت سه‌روڕیشت چاكبكه‌و كه‌مێك
شیر بخۆره‌وه به‌رله‌وه‌ی له‌زیندان ده‌رچیت".
یه‌ریڤان ئه‌دهه‌م، كه ڕۆژنامه‌نوسێكی
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی بووه، له‌باره‌ی تاریق ڕه‌مه‌زانه‌وه ده‌ڵێ،
دوای ئازادكردنی تاریق ڕه‌مه‌زان، ناوبراو چوه‌ته ئوردن‌و پاشانیش چوه‌ته به‌ریتانیا.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ده‌شڵێ، ساڵی 2006
ویستوویانه بۆ ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل-ی به‌ریتانی چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ تاریق ڕه‌مه‌زان
بكه‌ن، به‌ڵام ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌و تاریق ڕه‌مه‌زانی به
"گه‌وره‌ترین تاوانباری جه‌نگ" ناوبردووه
ئەمە چیرۆکی دەستگیرکردن و ئازادکردنی
ئەو پیاوەیە کە پەرلەمانتارەکەی گۆران لە کۆبونەوەکەی پەرلەماندا وێنەکەی بەرز
کردەوەو سەرۆکی پەرلەمان کردیە دەرەروە کە لە پشکی یەکێتییە..