رێبوار کەریم مەحمود: کار ئاسانییەکی گەورە بۆ حکومەتى هەرێم کراوە کە چاوەڕوان کراو بوو

ڤیدێۆ

01/04/2021‌ 1899 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رێبوار کەریم مەحمود ئەندامی هاوپەیمانى هیوا لەپەرلەمانى عێراق رایگەیاند؛ لە بودجەدا کار ئاسانییەکی گەورە بۆ حکومەتى هەرێم کراوە کە چاوەڕوان کراو بوو.

رێبوار کەریم مەحمود لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شارپرێس رایگەیاند؛ لە بودجەدا کار ئاسانییەکی گەورە بۆ حکومەتى هەرێم کراوە کە چاوەڕوان کراو بوو، هەر خۆدزینەوەیەکى حکومەتی هەرێم لەو ئەرکە بچوکە مانای ئەوەیە کە حکومەتى هەرێم ئامادەی هیچ جۆرە هاوبەشییەک نییە لە عێراقدا.

ئەو پەرلەمانتارە هیواخوازیشە حکومەتى هەرێم کە زیاتر ئەرکى فەنى کەوتووەتە سەر شان وەکو خۆی جێبەجێ بکات و ژیان و گوزەرانى خەڵکیش بەرەو باشى بچێ.