بڕیاری راگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران درێژكرایەوە

کوردستان

05/04/2021‌ 435 جار خوێندراوه‌ته‌وه

مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، هاوڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە، بۆماوەی دووهەفتەی دیکە بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران درێژکراوەتەوە.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویكردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە لەمڕۆ  بۆماوەی دووهەفتەی دیکە بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران درێژکراوەتەوە.

مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژەی بەوەشكردووە، لەکاتی بوونی هەر بڕیار و ڕێنمایی یەکی نوێ هاوڵاتیان و گەشتیاران ئاگاداردەكاتەوە.

بڕیاری درێژكردنەوەی ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاران لە مەرزی باشماخەوە لە مانگی رابردووەوە تائێستا سێ جار درێژكراوەتەوە و بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گەشتكردن راگیراوە.