شارپرێس:
دواى ئه‌وه‌ى وابڵاوكرایه‌وه كه موچه‌ى ئه‌م مانگه به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت له به‌دواداچونێكى شارپرێسدا ده‌ركه‌وت ئه‌و هه‌واڵه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌رمى نیه‌و تا ئێستا بڕیارى له‌وشێوه‌یه نه‌دراوه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌وه‌زاره‌تى داراییه‌وه دراونه‌ته شارپرێس، تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى بڕیارى له‌باره‌ى موچه‌ى ئه‌م مانگه نه‌داوه ئایا بڕیى لێبڕین چۆن ده‌بێت و ئه‌و بابه‌ته له هه‌فته‌ى داهاتوو یه‌كلايى ده‌كرێته‌وه.
شارپرێس بۆ به‌دواداچونى زیاتر په‌یوه‌ندى به دوو گه‌نجینه له پارێزگاكانى هه‌ولێرو سلێمانى كرد‌و ڕایانگه‌یاند، تا ئێستا هیچ رێنماییه‌كیان له‌وه‌زاره‌تى دارایی به‌ده‌ست نه‌گه‌شتوه بۆ ئاماده‌كردنى لیستى موچه‌ى مانگى نیسان به‌بێ لێبڕین.
له‌گه‌ڵ رێكه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غداو په‌سه‌ندكردنى بودجه‌ى 2021 عێراق و به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت و زیادبونى داهاتى ناوخۆ فه‌رمانبه‌ران چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ن موچه‌ى مانگى نیسان به‌بێ لێبڕین وه‌ربگرن.
ئ.ق