شارپرێس:
له رۆژئاواى كوردستان ئیداره‌ى خۆسه‌رى باكورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا بڕیاریدا به زیادكردنى موچه‌ى ئه‌وفه‌رمانبه‌رانه‌ى له چوارچێوه‌ى ئیداره‌ى خۆسه‌ر كارده‌كه‌ن.
به‌پێى بڕیارى ژماره 97 ئیداره‌ى خۆسه‌ر كه ئه‌مرۆ واژۆكراوه تێیدا هاتوه، به‌رمه‌بناى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردن و سه‌رۆكایه‌تى هاوبه‌شى ده‌سته‌ى دارایی و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بڕیاردراوه به زيادكردنى 30% موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وانه‌ى به‌شێوه‌ى كرێ كارده‌كه‌ن.
له‌ناوه‌ڕۆكى بڕیاره‌كه‌دا هاتوه كه ئه‌م زیادكردنه له 1/4/2021 ئه‌ژمارده‌كرێت و هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه به گرێبه‌ستى فه‌رمى كار بۆ ئیداره‌ى خۆسه‌ر ده‌كه‌ن له باكورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا.
ئ.ق