شارپرێس:
سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌باره‌ى دوباره هێرشكردنه‌وه‌سه‌ر هه‌ولێر هاته‌ده‌نگ‌و له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، "کارێکی تیرۆریستیە".
دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردوو له‌ڕێگه‌ى درۆنى TNT كراوه‌وه هێرشكرایه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق به‌یانى ئه‌مڕۆ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆك كۆمار ڕایگه‌یاندوه، "بەئامانجگرتنی ئاسایشی ھاوڵاتیان‌و ڕێگری‌کردن لەھەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پاراستنی ئارامی‌و سەروەری وڵات بەتوندی سەرکۆنەی دەکەین".
به‌پێویستى ده‌زانێت، "تواناکان یەکبخرێن بەئاڕاستەی پشتیوانی لەھێزە ئەمنییەکان تاوەکو سەروەری یاسا بسەپێنن‌و ھاووڵاتیان بپارێزن‌و تیرۆر‌و دەرچووان لەیاسا ڕیشەکێش بکەن".