شارپرێس:
هەندێک خواردنو خواردنەوە هەیە دەبنە هۆی تێکچوونو دروستبونی ئازار لەگەدەدا، بەتایبەت ئەگەربێتو لەسەر سکی خاڵیی بخورێن، بۆیە پسپۆڕانی بواری خۆراکییی دەڵێن، دەبێت لەکاتی ژەمی بەیانیان یان بەربانگدا خۆمان لەخواردنی ئەو جۆرە خۆراکانە بەدووربگرین.
یولیا چیخونینا پسپۆڕی بواریی خۆراکییو شارەزا لەزانستە پزیشکییەکان ئەو خواردنو خواردنەوانەی دیاریکردووە کە نابێت لەسەر سکی خاڵیی، بەتایبەت لەژەمی بەیانیاندا بخورێن.
چیخونینا دەڵێت:"ئەگەربێتو خواردنە چەورەکان لەسەر سکی خاڵییو بێ سەوزەی نوێ بخورێن، ئەوە دەبنە هۆی درووستبوونی هەوکردنی زراو، بەهەمانشێوە میوەی هەرمێش ئەگەر لەسەر سکی خاڵی بخورێت ناتەواویی لەجوڵەی ڕیخۆڵەکاندا درووستدەکات".
ئەو خانمە پزیشکە ڕوسییە لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "مۆسکۆ ٢٤"دا وتویهتى:"نابێت لەسەر سکی خاڵی میوەی هەرمێ بخۆین، لەبەرئەوەی جگە لەدرووستکردنی ناتەواویی لەجوڵەی ڕیخۆڵەکان، بەهۆی بوونی ترشی ئەندامیی تێیدا کاریگەریی لەسەر چالاکییەکانی زراوو جوڵەی ڕیخۆڵەکان دروستدەکاتو دەبێتە هۆی سکچوون".
وتوشیەتی:"ئەگەربێتو بەشێوەیەکی بەردەوام لەکاتی ژەمی بەیانیانداو لەکاتی برسێتیدا شیرینییەکان بخورێن، ئەوە دەبنە هۆی زیادبوونی مەترسیی کەڵەکەبوونی چەورییەکان لەناو سکدا".
خواردنەوە گازییەكانیش یەکێکن لەو خواردنەوانەی نابێت لەسەر گدەی بەتاڵ بخورێن، لەبەرئەوەی خواردنەوە گازییەكان بەشێوەیەكی گشتی دەبنە هۆی زیادبوونی كێشو قەڵەویو تەنانەت ئەگەر لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێت لەش توانای سووتاندنی ئەو شەكرەی نییە كە تێیدایە.
خواردنەوە گازییەكان لەبەیانیاندا دەبنە هۆی دروستبوونی كەمخوێنی زیانێكی زۆر بەلینجە پەردەی گەدە دەگەیەنێت هەرسكردن هێواش دەكاتەوە کە هۆكارێكە بۆ دروستبوونی قەبزی.
ههروهها میوە ترشەكانیش بڕێكی زۆر ترشی سروشتییان تێدایە كە ئەمەش سەخت دەبێت لەگەدەدا، بەتایبەتی ئەو میوانەی زۆر ترشن وەك لیمۆو جۆرەكانی تر، ئهوانه دەبنە هۆی دروستبوونی ژانی گەدە لەهەندێك حاڵەتدا تەنانەت دەبێتە هۆی هێڵنجدان.
ئەو پزیشکە دەڵێت:"هەروەک چۆن خراپە لەدوای هەستان لەخەو هیچ شتێک نەخورێت، لەهەمانکاتیشدا ئەوکەسانەی هەوکردنی گەدەیان هەیە ئەگەربێتو لەسەر سکی خاڵیی قاوە بخۆنەوە مەترسییان دەکەوێتەسەر، لەبەرئەوەی ئەو خواردنەوەیە کاریگەریی دەکاتەسەر لینجە پەردەی گەدەو هەوکردنەکەی لەسەر قورستر دەکات، بەتایبەت ئەگەربێتو کەسەکە بەشێوەیەکی بەردەوام ژەمی تەواو نەخوات".
و: ئاکۆ ئاڵی