گواردیۆلا باشترین راهێنەری جیهانە

وەرزش

27/04/2021‌ 227 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پۆچیتینۆی راهێنەری پاریس سان جێرمان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەیانی ڕكابەرییەكانم لەگەڵ گواردیۆلا لەخولی پاڵەوانێتی ئەوروپا دەستپێدەكاتەوە، به‌ڵام ئەو باشترین ڕاهێنەری جیهانە".

پێشتر هەردوو راهێنەرەكە ركابەری یەكتربوون لەخولی ئیسپانی، گواردیۆلا ڕاهێنەری بەرشەلۆنەو پۆچیتینۆ راهێنەری ئیسپانیۆل بوو، لەخولی ئینگلیزی بۆ ماوەی پێنج ساڵ ركابەربوون، پۆچیتینۆ راهێنەری تۆتنهام‌و گواردیۆلا راهێنەری مانچستەرسیتی بوو.

پۆچیتینۆ بەمیدیایەكی بەریتانی وت:"گواردیۆلا باشترین راهێنەری جیهانە، هەمیشە بیرۆكەو ستراتیجی نوێ تاقیدەكاتەوەوشێوازی یاریكردنی لەراهێنەرەكانی تر جیاوازە، پێمخۆشە كە جارێكی تر ركابەری یەكتر دەكەینەوە".

لەقۆناغی 4ی خولی پاڵەوانێتی ئەوروپای ساڵی 2021 یانەی مانچستەرسیتی‌و پاریس سان جێرمان پاشئەوەی یانەكانی بایرن میونخ‌و دۆرتمۆندیان تێپەڕاند، رووبەرووی یەكتردەبنەوە.

ڕەنج ڕەسوڵ