شارپرێس:
به‌رنامه‌ى میوانى تۆین له ده‌ڤه‌رى راپه‌رین به میواندارى شێروان میرزا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌ردانى ماڵێكیانكرد كه له خانه‌واده‌یه‌كى 9 ئه‌ندام پێك هاتوون و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى داهاتیان نیه بۆ بژێوى ژیانیان و دوو منداڵیان نه‌خۆشه‌و دایكى منداڵه‌نه‌خۆشه‌كان به نانكردن به‌خێویان ده‌كات و له خانویه‌كى كرێدان.
شێروان میرزا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌گه‌ڵ ستافى شارپرێس كاتێك سه‌ردانى ئه‌وماڵه‌یانكرد ڕایگه‌یاند، پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم پێداچونه‌وه به میكانیزمى دابینكردنى موچه بۆ هاووڵاتیان بكاته‌وه‌و ئێستا ئه‌م خانه‌واده‌یه 9 كه‌سن هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى بژێویان نیه‌و چه‌ندان كه‌سیش هه‌یه به‌ته‌نها چه‌ند موچه‌یه‌كى نایاسایی هه‌یه.
شێروان میرزا داواى له‌سه‌رمایه‌داران و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌لایه‌تى راپه‌رینكرد به‌هاناى ئه‌و ماڵه‌وه بچن چونكه له دۆخێكى سه‌ختى دارایدان.
به‌رنامه‌ى (میوانى تۆین) به سپۆنسه‌رى سه‌رمایه‌دارى نیشتیمانى مه‌ریوانى حاجى جه‌مال له ره‌مه‌زاندا له شارپرێس پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌به‌رنامه‌ى ئه‌مرۆدا سه‌ردانى خانه‌واده‌یه‌ك كرا له شارۆچكه‌ى رانیه له ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین.
ئ.ق