شارپرێس:
ڕاگەیاندنەكانی بەریتانیا ئاشكرایانكرد، یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) گۆڕانكاری لەیۆرۆی ساڵی 2020 دەكاتو ژمارەی یاریزانی هەڵبژاردەكان لە23 یاریزانەوە بۆ 26 یاریزان زیاد دەكات.
بۆ ئەوەی فشاری زۆر نەچێتەسەر یاریزانان، یوفا بڕیاریدا ژمارەی پێكهاتەی هەڵبژاردەكان زیادبكات بۆ ئەوەی بتوانرێت گۆڕانكاری زیاتر لەیاریگادا بكرێت.
یوفا لەگەڵ سەرۆكی هەڵبژاردەكان كۆبۆیەوە، لەبەركەمكردنەوەی مەترسی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریاندا لەهەر یارییەك بتوانرێت پێنج گۆڕانكاری لەنێوان یاریزانان بكرێت.
ڕەنج ڕەسوڵ