شارپرێس:
شارپرێس:
كۆمپانیای مۆتۆرۆلای وەبەرهێنی ئامێرە هۆشمەندەكان،
تایبەتمەندیەكانی مۆبایلی G20ی ئاشكراكرد
كە ئاستێكی مامناوەند پێشكەش دەكات و نرخێكی گونجاوی هەیە.
جۆری شاشەی مۆبایلەكە IPS LCD ی قەبارە
6.5 ئینجە بە وردیی پیشاندانی (1600/720) پێكسڵ و
توانای نوێبوونەوەی 90 هێرتز، بۆدی مۆبایلەكە بەجۆرێك دروستكراوە بەرگەی شێ و خۆڵ
و تۆز دەگرێت.
چارەسەركەری Unisoc T700 بە شەپۆلی 1.8 گێگاهێرتز بۆ مۆبایلەكە
جێگیركراوە، ڕامی مۆبایلەكە 4 گێگابایتە، بیرگەی ناوەكی 64/128 گێگابایتە و
دەتوانرێت زیاد بكرێت.
مۆبایلەكە خاوەنی چوار كامێرای سەرەكییە بە قەبارەی (64+48+2+2) مێگاپێكسڵ. كامێرای
پێشەوەی 13 مێگاپێكسڵە و تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخساری هەیە.
توانستی پاتر مۆبایلەكە 5000 میلی ئەمپێرە و توانای
بارگاویكردنەوەی 10 واتی هەیە. لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەم مۆبایلە بە نرخی 140 یۆرۆ
لە بازاڕەكانی جیهان ڕادەگەیەنرێت.
ڕەنج ڕەسوڵ