شارپرێس:
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، لە
جێهێشتنی یانە كەتەلۆنییەكە نزیك بووەتەوە و زۆرێك لە شیكەرەوان پێیان وایە ئەم
وەرزە بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت.
كەناڵی TV3 لێدوانی چەند ئەستێرەیەكی تۆپی پێی وەرگرتووە بۆ ئەوەی بزانن
ڕایان چییە لەسەر جێهێشتنی بەرشەلۆنە لەلایەن مێسییەوە، ئینێستا و چاڤی و
گواردیۆلا بۆمان دەدوێن.
ئەندریاس ئینێستای ئیسپانی و یاریزانی پێشووی یانە
كەتەلۆنییەكە دەڵێت: "پێم خۆشە مێسی لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە، بەبێ ئەو
بەرشەلۆنە بچوكترە لەوەی كە ئێستا هەیە".
چاڤی هێرناندزی ئیسپانی و یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە و
ڕاهێنەری ئێستای سەدی قەتەریی دەڵێت: "لەم چەند ساڵەی دوایی بەپێی پێویست سود
لە مێسی وەرنەگیراوە پێویستە ڕێزی زیاتر بگیرێت".
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری ئێستای مانچستەر سیتی
دەڵێت: "حەز دەكەم مێسی چارەنوسی وەرزشیی لەگەڵ بەرشەلۆنە تەواو بكات، ئەگەر
ئەو بۆ یانەیەكی باش بگەڕێت، لە یانەكەی خۆی باشتر نادۆزێتەوە".
ڕەنج ڕەسوڵ