منداڵان نقوڵێك دەخۆن حەشیشی تێدایە

هەمەڕەنگ

03/05/2021‌ 879 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

منداڵانی وڵاتی بەریتانیا جۆرێك نقوڵ دەخۆن، وا پێشبینیدەكرێت مادەی حەشیشی تێدابێت، چونكە بارودۆخی جەستەییان دەشێوێنێت، پۆلیس دەڵێت:"چوار منداڵ بەهۆی تێكچوونی بارودۆخی تەندروستیانەوە لەشارێكی بەریتانیا گەیەنرانە نەخۆشخانە".

ئەفسەرێكی پۆلیس دەڵێت:"لەبازاڕێكی شاری ئیبسۆنی باكوری بەریتانا چەند منداڵێكیان بینیوە كە ڕەفتاریان تێكچووە، هۆشیان لەدەستداوەو كاردانەوەی توندوتیژیان هەبووە". منداڵەكان تەمەنیان 12 ساڵان بووە، بەئۆتۆمبێلی فریاگوزاری گەیەندراونەتە نەخۆشخانەو بۆ ماوەی شەوو ڕۆژێك لەژێر چاودێری پزیشكیدا بوونە".

پۆلیس دەڵێت:"بەهۆی خواردنی نقوڵێك كە شێوەی جەلیی هەیە ڕفتاریان شێواوە، نازانرێ ئەو جۆرە نقوڵە چی مادەیەكی تێدایە، زۆرجار ڕەنگە خواردنێك نرخی هەرزان بێت، بەڵام مەرج نییە تەندروست یاسایی بێت".

ڕەنج ڕەسوڵ