دۆزینەوەی دەیان گۆڕی دەگمەن لەمیسر

هەمەڕەنگ

04/05/2021‌ 483 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی وەزارەتی شوێنەواری میسر زانا شوێنەوارناسەکان لەپێگەی شوێنەوارییی دەلتای نیل لەپارێزگای دەقهەلییە 110 گۆڕی کۆنیان دۆزیوەتەوە کە بەشی زۆریان بۆ پێش چاخی خێزانە فیرعەونییەکان دەگەڕێنەوە.

لەبەیاننامەیەکی وەزارەتی شوێنەواری میسردا هاتووە، لەگۆڕانەی دۆزراونەتەوە، 68 گۆڕیان بۆسەردەمی شارستانێتی میسری خواروو دەگەڕێنەوە کە بەناوی "بۆتۆ" ناوبانگی دەرکردووەو نزیکەی لەدەوروبەری ساڵی 3300ی پێش زاین دەستیپێکردووە، هەروەک 37 گۆڕیشیان بۆ چاخی هەکسوس دەگەڕێنەوە کە نزیکەی 1800 ساڵ لەمەوبەر دەکات.

باس لەوەشکراوە، بەشی هەرەزۆری تەرمەکان لەسەر شێوەی چیچکانیی دانراون، جگەلەوەی پاشماوەی منداڵێکی شیرەخۆرە لەناو دەفرێکی گڵیندا دۆزراوەتەوە کە هی هەمان چاخی مێژووییە.

لەو پارچە شوێنەواریانەی تر کەلەکاتی پرۆسەی کنەو پشکنینەکاندا دۆزراونەتەوە بریتیبوون لەگڵ‌و خشڵ‌و دەفری گڵین‌و فڕن‌و ئاگردان.

و: ئاکۆ ئاڵی