شارپرێس:
به‌رنامه‌ى(میوانى تۆین) له شارپرێسه‌وه خێزانێكى تر‌ى هه‌ژارى به‌سه‌ركرده‌وه‌و كه خێزانه‌كه كرێچین و سه‌رپه‌رشتیارى خێزانه‌كه بێكاره‌و ناتوانێت باروگوزه‌رانى خێزانه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌ببات،ئه‌مه‌ل جه‌لال سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار له‌به‌رنامه‌ى ئه‌مرۆ میوان بوو به‌ڵێنى هه‌موو هاوكاریه‌كى به‌و ماڵه هه‌ژاره‌دا.
سه‌رپه‌رشتیارى خێزانه‌كه له به‌رنامه‌كه‌دا وتى، جگه‌له‌وه‌ى كێشه‌ى بژێوى ژیانى رۆژانه‌یان هه‌یه منداڵێكیان نه‌خۆشه‌و چه‌ند ساڵێكه نه‌یانتوانیوه ئه‌م منداڵه ببه‌نه ده‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن و ده‌ڵێت: فهرمانبهربوهو له‌كارى فه‌رمانبه‌ریدا كێشه‌ى بۆ دروستبوه‌و له‌قۆناغى فهسڵكرندایه.
له‌به‌رنامه‌كه ئه‌مه‌ل جه‌لال سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار وتى، هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان قسه‌بكات بۆئه‌وه‌ى بتوانرێت بگه‌ڕێندرێته‌وه سه‌ر شوێنى كاره‌كه‌ى كه فه‌رمانبه‌رى زانكۆى سلێمانى بوه، هه‌ر هاوكاریه‌كى تر له‌ده‌ستى بێت درێغى ناكات.
به‌رنامه‌ى میوانى تۆین به‌رنامه‌یه‌كى رۆژانه‌ى شارپرێسهو له پێشكه‌شكردنى په‌رچه‌م قه‌ره‌داغى و به‌سپۆنسه‌رى سه‌رمایه‌دارى نیشتیمانى مه‌ریوانى حاجى جه‌مال هه‌ر رۆژه‌و ماڵه هه‌ژارێك به‌میواندارى به‌رپرسێك به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
ئ.ق
