درێسێکی مایکل جۆردان بە نرخێکی خەیاڵی فرۆشرا

وەرزش

09/05/2021‌ 505 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

درێسێکی مایکل جۆردانی ئەستێرەی باسکەی ئەمەریکی بە یەک ملیۆن و 300هەزار دۆلار، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشرا.

لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا درێسی سەردەمی زانکۆی مایکڵ جۆردانی یاریزانی تۆپی باسکەی ئەمەریکا بە زیاتر لە ملیۆنێک دۆڵار فرۆشرا.

مایکل جۆردانی تەمەنی 58 ساڵە،  ئەستێرەیەکی باسکەی ئەمەریکییە. لە ڕابردوودا لە یانەکانی چیکاگۆ و واشنتۆن ویزارد بووە و لە ماوەی 19 ساڵی یاریکردنیدا چەندی خەڵاتی بەدەستهێناوە.